2005/12/23
2005/12/02
وێــــــنهی سه‌یر

I - دڵــداری مێخ
II - پرۆفسۆری كومپیۆته‌ر
III - دهرمانــی ددان شۆریــن
IV - خۆزگه‌م بۆ خۆی
ئه‌رێ به‌ڕاست! به فارسی پێی ده‌ڵێن به‌سته‌نی، به توركی پێی ده‌ڵێن دۆندورمه، به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن مۆط ئه‌دی به كوردی؟؟؟؟؟
V - خـــــوا و كۆمپیوته‌ر
2005/12/01
Dreamlines
نازانم چۆن بۆ كه ئه‌م لینــــــكهم دۆزیه‌وه، به ماڵپه‌ڕه كراك،مراكانه ده‌چوو! زۆڕ ساده له سه‌رێ نووسیبو ( به ئاره‌زوی خۆت ووشه‌یه‌ك بنووسه) هه‌رچه‌نده ئینگلیزیه‌كه‌م زۆر باش نییه به‌ڵام من وا تێگه‌یشتم.به هه‌رحاڵ په‌یڤی kurd م نووسی و دوكمه‌ی ( Submit )م داگرت،ناڵێم به‌رهه‌مه‌كه‌ی چی بۆ! خۆتان تاقیكهنهوه بزانن چۆنـــه.
وه‌كو من تێگه‌یشتم Dreamlines سیستێمێكه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له Java و PHP سازكراوه. سكریپتێكی PHP به بهكارئێنانی به‌شی لێگه‌ڕیانی وێنه له گۆگڵ ( Google image search ) هه‌موو وێنه‌كانی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌و ووشه‌یه كۆ ده‌كاتن و دوو ده‌ستی پێشكێش به پرۆگرامی Java ده‌كات ئه‌ویش به ئاره‌زوی خۆی تێكه‌ڵ پێكه‌ڵیان ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری پێشكێش به ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كات.
وا بزانم زۆڕبهتان پڕۆگرامی Java تان هه‌یه ئه‌گه‌ر نیتانه بڕۆن بۆ ئێـــــــــــــره و بێنن، چونكه پێویستیتان پێی ده‌بێت!
Prenumerera på:
Inlägg (Atom)