شه‌وقێ سه‌ركه‌ش
ئه‌مبا به‌ره‌و ناخی گوناه
كاره‌ساتێ شك ئه‌به‌ی
په‌نجه‌ی سووری منی پێوه نه‌بێ؟
یان رێكه‌وتێ
تێخی دوو ده‌می ووشه‌ی من نه‌یگه‌ستبێ؟
دوو دڵ مه‌به!
له ژێر ئه‌م هه‌وری سپی و گومانا
زه‌مبیله‌كه‌ت پڕكه له زه‌رده‌خه‌نه و زه‌مبه‌ق
نه‌كا په‌نجه‌كانم
ببن به پلووسكی باران
وه‌ره گریێ رازێ بكه‌ینه‌وه
ژووره‌كه‌ی من
له به‌رژه‌وه‌ندی جیهان دایه
وه‌ره
با مه‌لی ئیمان
بمان با به‌ره‌و ناخی گومان.
جه‌میل مه‌فاخری