2003/01/31

كورد وه‌ك كورد،به‌ڕای من نه‌ته‌وه‌یێكه كه زۆر كه‌متر له نه‌ته‌وه‌كانی‌تر لایه‌نگری كۆشتن و له ناوبردنی مروڤی دیكه‌‌یه و به‌دڕێژایی مێژوو ‌حه‌ز له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌گه‌ڵ مڕوڤانی‌ترد‌ه‌كات و دژی مڕوڤی غه‌یری خۆوی نه‌بوویه و ئه‌مه‌ش زۆر جاران بۆویه مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری و نه‌ته‌وه‌كانی‌تر (ناڵێن دۆژمن) ئه‌م خۆشه‌ویستی‌یه‌‌ی به مانای ساده‌دڵی كورد زانیوه و له وه‌ختی خوی زه‌ربه‌ی كوژه‌كی له كورد دایه(شه‌هید كردنی سه‌ركرده‌ قازی،قاسملو،شه‌ره‌فكه‌ندی و....)
نه‌كه‌روز له نووسینه‌كه‌ی به ناوی مروڤ وه‌ك مڕوڤ بابه‌تێكی زۆر جوانی نووسیوه ،نه‌که‌روز گیان،بمان ئه‌وێ نه‌مان ئه‌وێ كه شه‌ڕ بوو مروڤیش ده‌كوژرێ و ئه‌وانه‌ی وا له ئاكامی شه‌ڕی ئامریكا ( شه‌ڕی ئێحتێمالی) ده‌كوژرێن و ئه‌و هه‌موو خراپیانه‌ی وا ڕوو ده‌دات،به لای هه‌مو كه‌س گڕنگه و به‌لای منیش زۆر گڕنگه و وه‌كو كوردێك پێم خۆش نیه زیانی نه‌ته‌وه‌كانی تری تیا بێت و له‌م شه‌ڕه به پێچه‌وانه‌وه زیانی نه‌ته‌و‌ه‌كان تیا نیه به‌لكو نه‌ته‌و‌ه‌كان له ژێر زۆلم و سته‌می دیكتاتوره‌كان رزگار ئه‌بن و ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ڕه دا بو نموونه 10% بكوژرێن(دوعا ئه‌كه‌ین كه‌س نه‌كوژرێ)،له ژێر حوكمی دیكتاتوره‌كان 90% ده كوژرێن(دوعاش بكه‌ین هه‌ر ده‌كوژرێن).
نه‌ته‌وه‌كه‌م خۆش ئه‌وێ و ره‌گه‌ز په‌ره‌ستیش نیم،به‌ڵام ئه‌وه‌م پێ سه‌یره، ئایا ووشه‌كانی مروڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی ته‌نیا له فه‌رهه‌نگی كورد دا هه‌یه؟یا له فه‌رهه‌نگه نه‌ته‌وه‌كانی تر دا هه‌یه به‌ڵام مانای تری هه‌یه؟
قسه قسه دێنێ،له گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێك ئیشمان ده‌كرد،خاوه‌ن ئێشه‌كه‌ش كورد بو، بۆ ئه‌وه‌ی كاتمان زو بڕوا هه‌ڤالێك گورانی هه‌مه‌ره‌نگی ده‌یگۆت،خاوه‌ن ئیشه‌كه و خێزانه‌كه‌ی زۆر پێیان خۆش بو و چه‌پڵه‌یان لێ ئه‌دا،كه هه‌ڤاله‌كه‌مان گورانی ئورمیه ئورمیه ئورمییا كوردایه... گۆت،چاوتان رۆژی ناخۆش نه‌بێنی.ژنه‌كه‌ی خاوه‌ن ئیشه‌كه هه‌واری كرد و به ده‌نگی به‌رز ووت: كێ ده‌ڵێ ئورمیه هی كورده‌كانه؟ئورمیه هی توركه‌كانه و كورد هیچ حه‌قی به‌سه‌ر نییه.
سه‌رمان سوورا،ئه‌مه چ بو؟بۆ ئه‌م ژنه وا ئه‌لێت؟له كوتایی دا بومان ده‌رچوو كه ژنه‌كه‌ی خاوه‌ن ئیش، تورك بو و زۆریش پی ناخۆش بو ئورمیه به شاره‌كی كورد بزانێ!!!!!
...هه‌مو كه‌سێك بۆی هه‌یه نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆش بوێ،وا بزانم بۆ منیش هه‌یه نه‌ته‌وه‌كه‌م له نه‌ته‌وه‌كانی ترخۆشتر بوێ.




2003/01/25

له فلاشی GulfWar2 كوردیش به مه‌به‌ستی
«In search of a free Kurdistan» به‌شداری له‌م شه‌ڕه‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌رێ چ له مێژكی ئه‌مریكا،به‌ریتانیا،عه‌ره‌به‌كان،توركه‌كان،ئێران،..... دا هه‌یه ؟مه‌به‌ستیان چییه له‌م شه‌ڕه؟چ كه‌سێك كورسییه‌كه‌ی جه‌نابی سیدالرئیس وه‌رئه‌گرێ؟هه‌موی له‌م فلاشه دا هه‌یه.
وه‌للا هه‌رچ ڕو بدا پڕوبله‌م نییه،گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ كورد باش بێ و كورد كه‌لك لێ وه‌رگرێ وخه‌ونه‌كانمان به كوردستانی سه‌ربه‌خۆ بێته دی.

2003/01/24

سایتا « Digital Camera Resource » سایته‌كا گه‌له‌ك ب مفایه،كو مروڤ دشێت هه‌مو پێزانینا ل سه‌ر هه‌مه جورێت كامیرێت دیجیتال بزانت.
رۆژنامه‌ی «نيويورک تايمز» له 22 january بابه‌تێك له‌ سه‌ر كورد هه‌یه،به‌لام به فارسییه .
بابه‌ته‌كه

2003/01/23

سه‌رژمێری وێبلاگنووسان له ئه‌مریكا 200,000 هه‌تا 500,000 كه‌س ئه‌بن. به‌ هیوای ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ هه‌ر كوردێكیش خاوه‌ن وێبلاگێك بێت.

2003/01/20

سه‌یری ئه‌م فلاشه بكه،زۆر جوانه!

2003/01/17

له نێوان دیاكۆ و داشقه وئاستانه وڕه‌شه‌ی دز،باسێكی زمانه‌وانی قووڵ دامه‌زراوه.به خۆم یه‌ك پولیشم به كوردی نه‌خوێندۆته‌وه ، تۆ خوا پێم بڵێن وشه‌ی ده‌نگوباس،«ده‌نگ و باس» بنووسم یان«ده‌نگوباس»؟؟؟؟
یه‌كه‌م جار بو
من نه‌شیای ئالوزیێن جاڤێن ته
راست بخوینم و ڤه‌كه‌م
یه‌كه‌م جار بو دێمێ ته لمن دبو
نهێنیه‌كا مه‌زن
تلێن من و پرچا ته ل ئێك
به‌رز‌ه دبون
..............................ژ هوزانێن هوزانڤان «حسن نوری»
ئه‌م ماڵپه‌ڕه، پرۆگرامه‌كانی زۆر قه‌شه‌نگی هه‌یه،بۆ جوان كردنی ویندۆزبه تایبه‌تی windowsXP

2003/01/15

زۆربه‌ی بلاگه‌كان باسی مافی ژن ئه‌كه‌ن،باشه كه‌سێك نییه له مافی ئه‌م پیاوچاكه بپرسێ ؟

2003/01/12

ئایا ته دڤێت كومپیوته‌را خو ژ ڤی ره‌نگێ خاڤ
Before
بوڤان ره‌نگێت دلڤه‌كه‌ر بگورێ
After
بو ڤی مه‌به‌ستی به‌س پێویستی ب داگرتن«Download» كرنا ڤی پروگرامێ جووانه.


ل به‌شێ Myphotosدا مروڤ دشێت وێنێت خوه د ناڤ ئه‌لبومه‌كا تایبه‌تی دانت،پشتی توناڤێ خوه بنڤێسێ(Signing up) و زۆر تشتێت دی یێت جوان د لاپه‌رێWebshots دا هه‌نه،كو تو ژێ تێر نابێ.

داگرتن«Download»
ابراهیم تاتلیسس له ئاوازی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن مه‌زهه‌ری خالقی گۆرانیه‌ك ده‌ڵیت.
له هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان لاپه‌ڕی «ره‌نگاوڕه‌نگ»
رۆژناما«‌حیات نو»یا ئێرانی ژ به‌ر به‌لاڤكرنا ڤێ كاریكاتوری هاته راوه‌ستاندن.چونكو دبێژن ئه‌و پیره‌مێر مینا « آيت الله خمينی»یه كو ژ لاێ كه‌سه‌كێ تێته ده‌وساندن.
به هوی ئه‌م كاریكاتێره رۆژنامه‌ی «حیات نو»ی ئێرانی یان راگرت

2003/01/10

داشقه بابه‌تێك له سه‌ر«خزم خزمێن»له وێبلاگنووسین دا، هه‌یه كه زۆر خوشه.

2003/01/09

ل جه‌م هه‌ڤاله‌كێ،په‌رتوكا "چێشتی مجێور" یا «مام هه‌ژار»ی پێش چاڤێت من كه‌ت،به‌ری نوكه من هنده‌ك ژێ خواند بی.ل جهه‌كێ سه‌رهاتییه‌كێ خوش ڤه‌دگێرت....
« رۆژێك له سابڵاغ له سه‌ر تاته‌كانی مزگه‌وتی "شاده‌روێش" له لای مه‌لا مارفی كۆكی دانیشتبوم و داوای شیعری تازه‌ییم ده‌كرد كه له به‌ری كه‌م.چونكه هه‌موشیعر‌ه‌كانیم له‌به‌ر بو،وه‌ك دابی عه‌ره‌بی پێشو من ببومه راویه‌ی مه‌لا مارف.به مینگه و سه‌رخوراندنه‌وه گوتم:
ـ مامۆستا،من شیعرێكم گوتوه‌،بۆتی ده‌خوێنمه‌وه،تكایه له‌به‌ر خاتری‌ من مه‌فه‌رمو باشه،ئه‌گه‌ر پێت باش نه‌بو، پێم بڵێ.
پێكه‌نی،گوتی:شیعریش،ئه‌و سنعاته ره‌زیله،خاتر و ماتری ده‌وێ؟! د‌ه‌ی بزانم.
شیعره هه‌ره باشه‌كه‌م كه جوابنامه‌كه بو،بۆ خوێنده‌وه.كه‌لێ بومه‌وه گوتی:
ـ رۆڵه‌م،ئه‌مه میعریش نه‌بو،زۆر منداڵانه‌یه،هه‌ر ئێستا بیدرێنه و خۆتی لێ نامۆ كه.
شیعرم دڕاند و فڕێم دا.پاش تاوێك گوتی:راستی بڵێ هه‌موی هی خۆت بون یا له خه‌ڵكیشت دزی بو؟گوتم:هه‌موی هی خۆم بون.
گوتی:ئه‌گه‌ر راست بكه‌ی،دو به‌یتیان شاعیرانه و رێك و پێك بون.ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وانه بڵێی،به هومێدم رۆژێك وه‌ك خۆم له برسان بمری!



2003/01/08

دره‌نگی شه‌ڤه،نه ده‌مێ نڤێسینێ‌یه،شه‌ڤ شاد.

2003/01/07




سایته‌كا ئه‌نتی ڤایروسه، كو پێویستی ب داگرتنێ ( Download ) نینه.مالپه‌ر ب خو كومپیوته‌را مروڤی كونترول دكت و ڤایروسا دبینت وكومپیوته‌رێ پاقژ دكت.ل مالپه‌رێ (Free online) هه‌لبژێره .
له‌كۆڕێك دا كه له لایه‌ن حزبێكی ئیسلامی هاتبو رێكخستن،كه‌سێك له به‌رپرسانی ئه‌م حیزبه باسی ئاینده‌ی عێراق ده‌كرد،له میانه‌ی كۆڕه‌كه دا ،به‌شداربوێك لێ پڕسی:رای حزبه‌كه‌تان به‌رامبه‌ر دانی مافی فیدڕاڵی بوكورد‌كان ده‌بێ چی بێ؟
له وڵام دا ئه‌م به‌رپرسه ده‌ڵێ:ئێمه له‌گه‌ل فیدڕاڵی ئیسلامی نه.
زۆر سه‌یره ، كه‌سێك هه‌یه بزانێ ئه‌مه چ جوره فیدڕاڵی یه؟خۆم كه چ لێ نازانم!!!

2003/01/06

ڤایروسه‌ك نوی بناڤێ ( Yaha.k ) كوب رێكا( E-Mail) ێ به‌لاڤ بویه ل هه‌می دونیاێ،ئێك ژ پیسترین ڤایروسا دیار بویه هه‌تا نوكه.كومپانیا(Message Labs)كو نامێت ئه لكترونی كونترول دكه‌ت بو دیتنا ڤایروسا، ئه‌ڤ ڤایروسه دیار كریه.هه‌تا نوكه ل پتر ژ 100 وه‌لاتا ئه‌ڤ ڤایروسه دیاربوویه،به‌لێ ل وه‌لاتێت به‌ریتانیا و هولندا پتر ژ وه‌لاتێت دی به‌لاڤ بوویه.ئه‌ڤ ڤایروسه بچیت ناڤ هه‌ر كومپیوته‌ره‌كێ،ئه‌درسێ ( E-Mail) ێت وان په‌یدا دكه‌ت و خوه بو هه‌می ئه‌درێسا پۆست دكه‌ت.ئه‌ڤجار نامێت خوه كو نزانن ژ كیڤه هاتییه نه‌ڤه‌كن یان هه‌میان ب ئێك جاری پاقژ كن.
بو زانین ئه‌ڤ ڤایروسا نوی بو ئێكه‌م جار ل (December 21) ێ ل نامه‌كا ئه‌لكترونی كو ژ وه‌لاتێ كوێتێ هاتبو هنارتن ئاشكه‌را بوویه.
لدیف ئامارا كومپانیا(Message Labs) ل سالا 2002 ێ ژ 212 نامێت ئه‌لكترونی،ئێك هه‌لگرێ ڤێ ڤایروسێ یه.
.. ژ مالپه‌را BBC هاتیه وه‌رگرتن.

2003/01/05

ئه‌ڤرو دیسا( Comment ) تێك چوون.نزانم چ ئاریشه‌یه،هیڤی‌یه ب زویترین ده‌م چاره‌سه‌ر بت.
رویدانێت خوشێت وه‌رزشی،ئه‌ڤینی،به‌هشتا زاروكا،و......
د ‌Autsch.tv بو دیتنا ته‌له‌ڤزیونێ ISDN یان DSL كو ب سوری ل بنێ لاپه‌ری دیاره،كلیك بكه.

2003/01/04

Evîna te
Evîna te wekî ba ye
Ku dixwazim pêt bigirim
Tê û min vedimirîne
Evîna te wekî ba ye
Ku pêt digirim
Tê û min geş dike
.: .: .: .:
Şêrko Bêkes
دو نوسه‌ر له شه‌قامه‌وه یه‌كتر ئه‌بێنن،یه‌كێك له‌و نوسه‌رانه كه زۆر خه‌مگین خویا ئه‌كرد،به وی تر د‌ه‌ڵێ:
ــ دوێنێ كوڕم نوسینه‌كانمه‌وه كه ئه‌وه ماوێكی چه‌ند ساله پێ خه‌ریك بوم دڕاندی.
ــ به‌داخه‌وه! ئه‌رێ كوڕت ته‌مه‌نی چه‌نه؟
ــ چوار ساله.
ــ زۆر سه‌یره! مناله‌كی به‌و ته‌مه‌نه، نرخی نوسینه‌كانی بابی بزانێ!

2003/01/03

ColorDetective پروگرامێكی زۆر بچوك، به‌لام زۆریارمه‌تیت ده‌دات بوزانینی كوده‌كانی ( html ) ی ره‌نگه‌كان.

داگرتن

2003/01/01


ده‌بێ سالی 2003 چ رۆ بدا؟
ب هاتنا سالا نوی،به‌رده‌قانی خاترا خوه ژ مه خواست،براستی خاتر خواستن نه‌خوشه!