2003/01/31

كورد وه‌ك كورد،به‌ڕای من نه‌ته‌وه‌یێكه كه زۆر كه‌متر له نه‌ته‌وه‌كانی‌تر لایه‌نگری كۆشتن و له ناوبردنی مروڤی دیكه‌‌یه و به‌دڕێژایی مێژوو ‌حه‌ز له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌گه‌ڵ مڕوڤانی‌ترد‌ه‌كات و دژی مڕوڤی غه‌یری خۆوی نه‌بوویه و ئه‌مه‌ش زۆر جاران بۆویه مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری و نه‌ته‌وه‌كانی‌تر (ناڵێن دۆژمن) ئه‌م خۆشه‌ویستی‌یه‌‌ی به مانای ساده‌دڵی كورد زانیوه و له وه‌ختی خوی زه‌ربه‌ی كوژه‌كی له كورد دایه(شه‌هید كردنی سه‌ركرده‌ قازی،قاسملو،شه‌ره‌فكه‌ندی و....)
نه‌كه‌روز له نووسینه‌كه‌ی به ناوی مروڤ وه‌ك مڕوڤ بابه‌تێكی زۆر جوانی نووسیوه ،نه‌که‌روز گیان،بمان ئه‌وێ نه‌مان ئه‌وێ كه شه‌ڕ بوو مروڤیش ده‌كوژرێ و ئه‌وانه‌ی وا له ئاكامی شه‌ڕی ئامریكا ( شه‌ڕی ئێحتێمالی) ده‌كوژرێن و ئه‌و هه‌موو خراپیانه‌ی وا ڕوو ده‌دات،به لای هه‌مو كه‌س گڕنگه و به‌لای منیش زۆر گڕنگه و وه‌كو كوردێك پێم خۆش نیه زیانی نه‌ته‌وه‌كانی تری تیا بێت و له‌م شه‌ڕه به پێچه‌وانه‌وه زیانی نه‌ته‌و‌ه‌كان تیا نیه به‌لكو نه‌ته‌و‌ه‌كان له ژێر زۆلم و سته‌می دیكتاتوره‌كان رزگار ئه‌بن و ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ڕه دا بو نموونه 10% بكوژرێن(دوعا ئه‌كه‌ین كه‌س نه‌كوژرێ)،له ژێر حوكمی دیكتاتوره‌كان 90% ده كوژرێن(دوعاش بكه‌ین هه‌ر ده‌كوژرێن).
نه‌ته‌وه‌كه‌م خۆش ئه‌وێ و ره‌گه‌ز په‌ره‌ستیش نیم،به‌ڵام ئه‌وه‌م پێ سه‌یره، ئایا ووشه‌كانی مروڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی ته‌نیا له فه‌رهه‌نگی كورد دا هه‌یه؟یا له فه‌رهه‌نگه نه‌ته‌وه‌كانی تر دا هه‌یه به‌ڵام مانای تری هه‌یه؟
قسه قسه دێنێ،له گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێك ئیشمان ده‌كرد،خاوه‌ن ئێشه‌كه‌ش كورد بو، بۆ ئه‌وه‌ی كاتمان زو بڕوا هه‌ڤالێك گورانی هه‌مه‌ره‌نگی ده‌یگۆت،خاوه‌ن ئیشه‌كه و خێزانه‌كه‌ی زۆر پێیان خۆش بو و چه‌پڵه‌یان لێ ئه‌دا،كه هه‌ڤاله‌كه‌مان گورانی ئورمیه ئورمیه ئورمییا كوردایه... گۆت،چاوتان رۆژی ناخۆش نه‌بێنی.ژنه‌كه‌ی خاوه‌ن ئیشه‌كه هه‌واری كرد و به ده‌نگی به‌رز ووت: كێ ده‌ڵێ ئورمیه هی كورده‌كانه؟ئورمیه هی توركه‌كانه و كورد هیچ حه‌قی به‌سه‌ر نییه.
سه‌رمان سوورا،ئه‌مه چ بو؟بۆ ئه‌م ژنه وا ئه‌لێت؟له كوتایی دا بومان ده‌رچوو كه ژنه‌كه‌ی خاوه‌ن ئیش، تورك بو و زۆریش پی ناخۆش بو ئورمیه به شاره‌كی كورد بزانێ!!!!!
...هه‌مو كه‌سێك بۆی هه‌یه نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆش بوێ،وا بزانم بۆ منیش هه‌یه نه‌ته‌وه‌كه‌م له نه‌ته‌وه‌كانی ترخۆشتر بوێ.