2003/09/30

كــــه خوێنــی خۆمــم ڕشـــته تابلۆوه..
كـــه زانـیم ئیتـر خۆر لێم هـه‌ڵنایــه‌ت..
مـن گوڵڵه‌ی مـه‌رگـم نا به‌ خۆمـه‌وه..
چــونكـه به‌دبه‌ختی كۆتــایــــی نایــــــــه‌ت.

• م.ع.عوسـمان

2003/09/29

خۆشه‌ویستێك ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و ووتی:خێرا وه‌ره ،كه‌س له‌ ماڵه‌وه نییه.خۆم په‌یت‌كرد وچووم....
كه‌س له‌ ماڵ نه‌بــــــو!!!!
كه ئه‌م كاریكاتێره‌ی نوێ " هــادی حه‌یـده‌ری " كاریكاتێر‌كێشی به ناووبانگی ئێرانیم دی هه‌ر یه‌كراست سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراقــم به بیر‌هات.

2003/09/24

چــووم جـه‌هـه‌نده‌م، پـــڕ بوو دیســـان گه‌ڕامـه‌وه.

2003/09/22

ئه‌مه‌ش فڵاشێكی زۆر جووان.
تــــۆ هـه‌ر ده‌ڵــێی باست ناكه‌م،باست ناكه‌م
كه‌چـــی شــه‌وان
تا كوو به‌یــــــان
ده‌سـت له به‌رووی خه‌ونـه‌كـانم هـه‌ڵـناگـری.

،،،،،، ره‌سووڵ سوڵـتانی ،،،،،،

2003/09/18

پـــه‌یكـــه‌ر و مرۆڤی په‌یكه‌ر دۆست.ئه‌وه بۆیـــه پێغه‌مبه‌ره‌كــــان دژ به په‌یكه‌ره‌كان بون.


شۆفێری به شــانس و ماری بێ‌شانس

2003/09/16

ئێواره‌یه و
خۆشه‌ویستی و ترسی پـــاییز....
هه‌مـــوو گیانمـــی گرتۆته‌وه
ئێواره‌یه و
پاییز له دڵی ته‌زیوما....
ئاگرێكـــی پڕ بڵێســه‌ی كردۆته‌وه
ئێواره‌یه و
زۆر حـــه‌ز ئه‌كه‌م له جێی بـــاران....
گه‌ڵای زه‌رد به‌سه‌رمـــا داكـا
ئێواره‌یه و
باوه‌ش ئه‌كه‌م به گه‌ڵای مردووی پاییزا...
ئه‌و پاییزه‌ی ڕه‌نگـــی قـژ و ڕه‌نگـی چـــاوی ئــه‌و.....
ون ناكا
هوزانڤـــان:م.ع.عوسـمـــان

2003/09/15

لینكــــدان

2003/09/09

2003/09/07

مقـتـدی‌ســه‌در له ڕابه‌رانی شیعــه‌ی میلله‌تی قوڕبه‌سه‌ری عێراق ده‌ڵـــــێ هوی بڕینی كاره‌با له ئه‌مریكـــا و به‌ریتانیـــا "ئیمـــام مه‌هــدی" ‌یه،كه لێیان توڕه بووه و كاره‌بای ئه‌م ووڵاتانه‌یان بڕیوه.زۆر كه‌سیش بڵاو بوونی ڤایروسێك له سیسته‌می كاره‌با، به هوی سه‌ره‌كی ئه‌م كاره ده‌زانن ئه‌گه‌ر وایه مقـتــدی‌ســه‌در ڕاست ده‌كـــا، ئیمام مه‌هدیش جۆره ڤایروسێكه.
دل نازكتره له دڵ
دڵ گه‌وره‌تــره له دل
دل دێشـــێ،دڵیــش دێشـــــێ
دڵ عــاشقی دلــــه و دل ئه‌ڤێنداری دڵ
خوێنی دڵ فرمێسكــــی دلــــــــه


2003/09/04

مــــاچه‌كێ بده من بێهنــــــا ئاخـــێ ژێ‌بێت یــــان په‌له‌كـــا ئاگــری شــه‌ڤ‌ره‌شــــا وارێ مه رون كه‌ت.(ع.حیــــتو)

2003/09/02

نیگاركێشێك ده‌ڵــــێ : نیگـــــــاره‌ی ژنـــــان له خۆیـــان جووانتره.

2003/09/01

زۆر كه‌س هه‌ن كه لای من خۆشه‌ویستن.خۆشه‌ویست‌ترین كه‌س ئه‌وه كه ئێستا ئه‌م نووسینه‌ی بخوێنێ.