ته‌واو دڵنیام قــــژم كه نوقمی به‌فری پیریییه.....
له سایه‌ی تۆدا....
تاكه تاڵێكی هه‌رگیز و هه‌رگیز ڕه‌ش نابێته‌وه
گه‌ر ڕه‌هێڵه‌ش بێ.. ده‌ستم ناگرێ بۆ ژێـــــر چه‌تره‌كه‌ت.
ژیله‌ی خه‌فه‌بووی دڵ به دیدارت... گه‌ش نابێته‌وه
ـــــــــ....ـــــــ
دوودڵ نیم له‌وه‌ی چاوی خه‌واڵوت ...
سوتوی سه‌ده‌ها شیعری سوتاوم بۆی نابێته كل
ئه‌ترسی چاوت ئه‌شكی تێی بزێ و
به نمه‌ی سۆزت... ده‌شتی غه‌ریبیم پڕ بكه‌ی له گوڵ!
ـــــــــ....ـــــــ
ئه‌هاتمه لات...كه جگه‌ره‌م،دائه‌گیرسان....
په‌نجه‌ره‌ت ئه‌خسته سه‌ر پشت
وه‌ك پێم بڵێی.... هه‌وای ئه‌م ژووره منی كوشت
نه‌ك جگه‌ره... من دوكه‌ڵی سه‌دان دارستانی سوتاو......
سینه‌می كرد به مه‌نزڵی
گه‌رچی هه‌رگیز گوڵێكم نه‌سوتاندووه و
له مهستیشا....... نهمشكاندۆتهوه چڵی
بۆ په‌نجه‌ره ئه‌كه‌یته‌وه؟
كـــوا هه‌وای پاك؟
هه‌وای ده‌ره‌وه و ژووره‌وه....
پڕه له میكرۆبی سیل و بۆنی گۆڕ و دوكه‌ڵی خاك
''''''' م.عمر.عوسمان '''''''