2006/01/23



I : زۆربه‌ی سه‌رڕه‌شه‌كان خوا به‌زیاد كا، به‌ژن و باڵایی ئه‌وتۆیان نییه ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ر.

II : به هه‌موو جۆرێك ئیهانه‌ی ژن ده‌كرێ ئـــه‌مه‌ش ئیهانه‌یه‌كی هونه‌ری! ده‌ستی هۆستایه‌كه‌ی بشكێ و چل حۆری نه‌بێنێ.

III : توالێتی ژنانه و پیاوانه

IV : میــــــــــــــزززززززز

V: ئه‌یاز زاخویی هونه‌رمه‌دێكی به ناوبانگه به تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری بادینان و شاری زاخۆ، ئه‌یاز گۆرانیه‌كی هه‌یه به ناوی " من دیت جارا ئه‌ولـــی " واته بۆ جاری یه‌كه‌م كه بینیم.ده‌ڵین گه‌نجێك ڕادیویه‌كی هه‌بوو كه زۆر حه‌زی لێی بوو و هه‌موو كاتێ له‌ گه‌ڵی بووه.كاتی (عه‌یب نه‌بێ) گووكردن ڕادیویه‌كه‌ی پێی‌كرد و گۆرانیه‌كه‌ی ئه‌یاز ده‌ستی پێی‌كرد
من دیت جارا ئه‌ولـــی، من دیت جارا ئه‌ولی ، من حه‌ژێ‌كر ژ نیڤـــا دلی ژ نیڤا دلــی و .....
یه‌كسه‌ر ڕادیویه‌كه‌ی كوژانده‌وه و ووتی:
سه‌گ‌باب! به شه‌و و ڕۆژ له‌ گه‌ڵمی تازه ده‌بینی؟
......
ئه‌م وێنه‌یه دوور نییه له‌م بابه‌ته.

2006/01/03

پـــــار

پــــــاریش ڕۆیشت !

2005/12/02

وێــــــنه‌ی سه‌یر




I - دڵــداری مێخ

II - پرۆفسۆری كومپیۆته‌ر

III - ده‌رمانــی ددان شۆریــن

IV - خۆزگه‌م بۆ خۆی
ئه‌رێ به‌ڕاست! به فارسی پێی ده‌ڵێن به‌سته‌نی، به توركی پێی ده‌ڵێن دۆندورمه، به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن مۆ‌‌‌ط ئه‌دی به‌ كوردی؟؟؟؟؟
V - خـــــوا و كۆمپیوته‌ر

2005/12/01

Dreamlines


نازانم چۆن بۆ كه ئه‌م لینــــــكه‌م دۆزیه‌وه، به ماڵپه‌ڕه كراك،مراكانه ده‌چوو! زۆڕ ساده له سه‌رێ نووسی‌بو ( به ئاره‌زوی خۆت ووشه‌یه‌ك بنووسه) هه‌رچه‌نده ئینگلیزیه‌كه‌م زۆر باش نییه به‌ڵام من وا تێگه‌یشتم.به هه‌رحاڵ په‌یڤی kurd م نووسی و دوكمه‌ی ( Submit )م داگرت،ناڵێم به‌رهه‌مه‌كه‌ی چی بۆ! خۆتان تاقی‌كه‌نه‌وه بزانن چۆنـــه.
وه‌كو من تێگه‌یشتم Dreamlines سیستێمێكه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له Java و PHP ساز‌كراوه. سكریپتێكی PHP به به‌كارئێنانی به‌شی لێگه‌ڕیانی وێنه له گۆگڵ ( Google image search ) هه‌موو وێنه‌كانی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌و ووشه‌یه كۆ ده‌كاتن و دوو ده‌ستی پێشكێش به پرۆگرامی Java ده‌كات ئه‌ویش به ئاره‌زوی خۆی تێكه‌ڵ پێكه‌ڵیان ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری پێشكێش به ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كات.
وا بزانم زۆڕبه‌تان پڕۆگرامی Java تان هه‌یه ئه‌گه‌ر نیتانه بڕۆن بۆ ئێـــــــــــــره و بێنن، چونكه پێویستیتان پێی ده‌بێت!

2005/11/19

Sor e çaroka serê min

گـــــه‌هــــا من!
گـــــه‌هــــا من! ئه‌و خــه‌م شیره‌تێن ڤه‌هاندی.
ژ هه‌ناسه‌کا کویر دفڕی،
گـــــه‌هــــا من!
ئه‌و کالۆخکێ ب ده‌ربێنکێ
سۆڕ و ڕه‌ش بـــــــــادای،
ژ داڤێت دینه‌ڕۆژێت من د هه‌ڕکـــــی،
گـــــه‌هــــا من! ئه‌و سڵاڤێت شرین‌گه‌زۆ،
چ بکه‌م؟
سۆز ددم گه‌ردونا خوه
هێــــــــدی هێــدی ب ته‌حسم،
ژ وێ پێلا نیڤ هه‌لوه‌شیای
باسکێت خوه درێژ بکم و فێری وه‌ستیکێ بکم.
لگه‌ل طاووسێن کیڤی
سۆز ددم ب زه‌مه‌رۆدا هه‌ر دوو چاڤێن خوه
گه‌ر شین ببم جاره‌ک دن
ل باغێ مریم‌ العزراء
ببم بویکه‌ک ژ که‌ڤۆکا سپیتـــر،
ل قوچالکێن دێرا، مه‌هـــرا مه‌خینــــا ببڕم.
چ بکه‌م؟
ته ده‌ستێن خوه دانی سه‌ر،
ئه‌و عاشقبه‌ندا د گه‌رده‌نـــــا من‌دا.
سی‌هـ و حه‌فت موریێن فه‌یرۆزی،
ڕیز ب ڕیز
د گه‌رده‌نـــا مــن‌دا
شیـن بۆنـــــــه،
دوو جان بۆنــــه هندی دکێشـم،
د به‌زیـــنم،
ل گه‌ل ئاسوێن خه‌ونـــــا من هه‌و ددن
نالینێ ژ ڕۆژا من دکێشن...

س.ه‌.ل.و.ا.گ.و.ل.ی

2005/11/12

ڕه‌نگاوڕه‌نگ



به ئه‌مه ده‌ڵێــــن رێكلام! ئه‌گه‌ر موسوڵمانی به چاوی ئاوی زه‌مزه‌م سه‌یری بكه‌! با گوناحمان لۆ دروست نه‌بێ!
تۆ خوا مه‌ترسن! پێش ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌م فڵاشه جووانه بكه‌ن، ده‌نگی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان تۆزێ به‌رز كه‌ن.
تــــڕڕڕڕی ڤیدیویــــی

2005/11/11

فۆتۆبڵوگی تـــه‌وار

فۆتۆبڵوگی تـــه‌وار
وێنــه‌کانی وه‌کو نووسینه‌کانی ئه‌و،پڕ مانا و جووانن.پیرۆزه....

2005/11/09

ع.په‌شێو

کـــێ ده‌ڵــــێ له‌و به‌هشتا
به‌هشتۆکه‌یه‌ک ده‌بـــــــــو
هـه‌ر من و تـۆی تێدا بــێ؟

.... پ . ه . ش . ێ . و ....

2005/10/18

دێـمــــێ نازک

چــاڤـێن مـن خورتـیــــێ ل دێمــــــێ ته‌یـــێ نازک دکه‌ن!

2005/09/02

ڕه‌نگه بۆ چێکردنی ماڵپه‌ڕ به كۆده‌كانی HTML به هه‌زاران پڕۆگرامی تایبه‌ت هه‌بێت به‌ڵام ئـــه‌م ماڵپه‌ره یا خۆد (HTML Editor) تشتێکــی‌تره . سه‌یری بکه‌ن بزانن چۆنــه ! پشتیبانی له یۆنکێدیش ده‌کات .

2005/09/01

تریفه دوسکی

مــن دڤێت بزانم ئـــه‌ز د هزرا ته‌دا چیــمه؟

2005/08/08

Daweta Çiya

Çiya yê diken dawetê
Da roj ronahiyê bidetê
Ho gelo gelê mino
Heta kengî girya me bê?
Da destê hev bigrîn da ko ava keyn dewletê...
Bira bax ne guldan e
Keko war jî ne zîndan e
mirov û azadî....
Kengî wellat gulistan e?




2005/08/06

ئێمه‌ی بلاگنووسانی کورد، وه‌ک نیشانه‌ی هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی هاونیشتمانییه‌کانمان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ی گه‌لاوێژ، هاوكات ده‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی شاره‌كانی كوردستان ، ناوی بلاگه‌كانمان ده‌گۆڕین بۆ (بژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان).
داخوازییه‌كانیشمان ئه‌وانه‌ن:‌
- ئازادیی بێمه‌رجی ئه‌وانه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستاندا به‌ندكراون.
- ناساندن و دادگاییكردنی تاوانباران.
- چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان، كه تاوانبارانی سه‌ره‌كیی نائارامی و سه‌ركووتكردنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستانن.
-به‌ ره‌سمی داوای لێبوردنكردن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه‌، له خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووه‌‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵیی خه‌ڵكی بێتاوان.- وه‌بیر هه‌موولایه‌کیشی دێنینه‌وه ، كه خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، نابێ به‌ هیچ بیانوویه‌که‌وه‌ سه‌رکوتبکرێ ، ده‌نگ هه‌ڵبرین و مانگرتنیش، مافی یاساییی هه‌ر مرۆڤێكه!.!

2005/07/21

مه‌هاباد

بۆ پشتگری و هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكی مه‌هاباد


به دوای جنایه‌تی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی چه‌کدار له شاری مه‌هاباد و كوشتنی كوڕێكی گه‌نجی مه‌هابادی ناسراو به شوانه قادری كه زۆر دڕندانه ئه‌شكه‌نجه درابوو، خه‌ڵكی مه‌هاباد ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به‌م كرده‌وه وه‌حشیانه بوونه‌وه كه له لایان هێزه‌كانی حكومه‌ت سه‌ركووت كران.

ئێمه ژماره‌یه‌ک وێبلاگنووس و تاكه‌كه‌س، به پێی ئه‌ركی مرۆڤانه‌ی خۆمان، به نووسین و ئیمزاكردنی ئه‌م نامه‌یه، پشتگری و هاوده‌نگی خۆمان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌هاباد ڕاده‌گه‌یه‌نین.

1 - ئێمه ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی شوانه به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و له سه‌ر داوامان بۆ گرتن و سزادانی تاوانبارانی ئه‌و جنایه‌ته، سوورین.

2 - ئێمه ده‌نگ هه‌ڵبڕین به شێوه‌یه‌كی ئارام و مه‌ده‌نی كه خه‌ڵکی مه‌هاباد به مانگرتنی گشتی و خۆپێشاندانی غه‌یره چه‌كدارانه، ڕه‌چاویان كرد، به مافی یاسایی ئه‌وان ده‌زانین و كاربه‌ده‌ستانی سه‌ركوتگه‌ر به به‌رپرسی ئه‌م جنایه‌ته ده‌بینین.

3 - داوای ئێمه ئازادی بێ مه‌رجی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌‌م چه‌ند رۆژه‌دا گیراون.

4 - داوای ئێمه ئه‌وه‌یه كه فه‌رمانداری مه‌هاباد له پله‌ی فه‌رمانداری مه‌هاباد نه‌مێنێت. هه‌ر وه‌ها ناوبراو، كه حه‌ره‌شه‌‌ی دووپات كردنه‌وه‌ی كوشتاره گشتییه‌كانی ساڵانی 1359 و 1360 كردووه و بووه به هۆی توڕه‌یی و ده‌نگ هه‌ڵبڕانی خه‌ڵكی شار، ده‌بێ جوابگۆ بێت.

5 - ئێمه ئه‌و جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد به پێی یاسا به مافی خۆیان ده‌زانین و ئاگادارین كه ناتوانن ئه‌م ئاساییترین مافه له ژێر ناوی "جیاییخوازی" سه‌ركووت كرێت.

6 - هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوامان له هه‌موو ڕێكخراوه و سازمانه سیاسییه كوردییه‌كان و غه‌یره كوردییه‌كان ئه‌وه‌یه كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی مه‌هاباد و گه‌لی كورد نه‌كه‌ن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ئایدۆلۆژیایی خۆیان. چاره‌نووسی گه‌لی كورد و گه‌لانی تری ئێران ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دێمۆكراتیک چاره‌سه‌ر بكرێت!

له كۆتاییدا، جارێكی تر، ڕێز له ناو و یادی شوانه قادری، لاوی مه‌هابادی، ده‌گرین و هاوده‌ردی و هاوده‌نگی خۆمان ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و هاورێكانی شوانه ده‌رده‌بڕین!

له سه‌ر ئیزنی کانی

2005/07/04

یــــــاری


ڕوناهی ..
هه‌ر دوو ده‌مژمێرا ..
ب برینا خۆ ..
یا یارییان ب مه دكه‌ت
گــــــــه‌رمه ..
...................... ب . مزویری

2005/06/04

هه‌تـــــاو


ده‌زانن چی ؟ له‌م ووڵاته‌دا هه‌تاویش لێمان توڕه‌یه! هه‌ور له پێش چاوی ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نه‌بێنێ!

2005/05/21

Another day


Another day
Staring out of my window
Thinkin' 'bout tomorrow
Wishing things would clear
No nee to rush
I ain't gonna worry
Any moment my sorrow
Is bound to disappear

Chorus:
Sometimes I tell myself
I'm better off without you
And then I have to face the emptiness
I feel inside without you
And find a way to make it through another day

I need a way
to find the truth within me
Accept the fact that I love you
My blue eternity
I hear they say
What doesn't kill you makes you stronger
I must have the heart of a lion
Sifting through love's remains

Chorus:
Sometimes I tell myself
I'm better off without you
And then I have to face the emptiness
I feel inside without you
And find a way to make it through another day

My love for you is etched
Forever in my memory
Now I realize that life goes on
Even though you're not here with me
I wake up looking forward to another day
A day of living without you
Just another day


Buckshot Lefonque

2005/05/02

فوتۆبڵاگی كه‌زوان


وێنه نوێکان له فۆتۆبڵاگی كه‌زوان
مرۆڤ نكارێ دیمه‌نێت جووانێت كوردستانێ ب چه‌ند وێنه‌یه‌كا بێخته به‌ر چاڤ لێ ئه‌ڤه دلۆپه‌كه ژ ده‌ریایا جووانیێت كوردستانێ پێشكێشه بۆ ئه‌ڤیندارێن سرۆشتی ووڵات.

2005/05/01

ڕۆژی جیهانی كرێكاران


پێنج‌سه‌دی د ده‌ستاندا ژ به‌ر ڕه‌شاتیا ڕۆنێ ترۆمبێلان خویا نه‌دكر.ئیشی فیته‌ری ده‌كات،هه‌ر له به‌یانی هه‌تا دره‌نگه شه‌و.
- هویر كه!
- ‌ئێك،دوو،سێ،چوار،پێنج..... فه‌رموو
- سوپاس و به‌ره‌ڤ ده‌زگای یاریێ ب ڕێكه‌فت،پشتی ده‌مه‌كێ كێم هاته‌ڤه.
- ئه‌م پێنج‌سه‌دیه‌ش لۆم خورد‌كه!
دیار بوو كۆ ب له‌زه،داكۆ پارێت چووی ڤه‌گه‌رینت‌ڤه!
هویر‌كرنا پێنج‌سه‌دییا بۆ چه‌ندین جار دووباره بوو،هه‌ر جار له جارانی‌تر به په‌له‌تر بۆ ده‌ڵێی وه‌كو گلادیاتۆر توشی شه‌ڕێكی مان و نه‌مانه.
له كوتاهی دا ب سه‌ر و چاڤه‌كێ كۆ ئاگر ژێ دبارین هاته‌ڤه.
- هه‌مووی خوارد هه‌ر هیچی نه‌دا! هیچ! دڵم خۆش بۆ كه ئه‌مڕۆ جه‌ژنی كرێكارانه،به‌لكه‌م تۆزێ ڕه‌حمی له ‌دڵی ئه‌م ده‌زگایه‌دا بێت......

2005/04/28

ڕۆژنامه


خۆی ده‌خاته ناو قه‌فه‌سه‌ی ڕۆژنامه‌كانه‌وه ، ڕۆژنامه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێ و ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه
بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك
به چاڤه‌كێ تێهنیێ بابه‌ته‌كێ، ژ سه‌ری هه‌تا بنی پێڤه دچت.
پاش هه‌ر وه‌كو هه‌می ده‌نگوباسێت دونیایێ خواندین ڕۆژنامه ب له‌ز گرت و دانا سه‌ر جهێ وێ.
سوپاس! و چوو .....
ئه‌مه كاری ڕۆژانه‌ی ئه‌م پیاوه‌یه!
ڕۆژی پاشتر دیسان هات، به‌ڵام ئه‌مجار پێش ئه‌وه‌ی بچێ،كاتێ كه‌ دی من به‌ چاوێكی‌تر سه‌یری ده‌كه‌م .
ووتی :د‌زانم پێت سه‌یره! به‌ڵام تۆ خۆت پێت سه‌یر نییه كه نه من و نه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌موو ناوه‌ڕۆكی ڕۆژنامه‌كان ده‌خوێنن هیچمان نییه بۆت بیڵێن!
سوپاس
و چوو...

2005/04/13

حه‌سه‌ن نوری

من هه‌ر دڤیــــــا
ڤه‌خواندیێ ئاوازێــــــن
ئاهه‌نگا
لێڤـــــــــــــــــــێن
پڕ و پڕ شرینێن ته بـــــــــــــــم

2005/04/01

1 April

ئه‌مــــڕۆ ڕۆژی درۆ و درۆكردنه،ئاگاتان له‌ خۆ بێت!

2005/03/25

حه‌سه‌ن نوری


ژ من ڤه دویرگه‌هێن
دناڤ به‌را مه‌دا د كورتن.

2005/03/16

هه‌ڵه‌بچه



بوهارا خه‌لكێ ب گول تێت      یــــا مه ب خه‌م و كول تێت

2005/03/02

ڕامانێن هوورك

د بچووكاهیا خوه‌دا
من دگۆت:
قه‌ی هه‌ر ئێڤار
ڕۆژ خوه د پشت چیایی مه‌دا ڤه‌دشێره.....!
هه‌یڤ
ل سه‌ر ده‌نگێ بلوورا شڤانێ مه تێ ده‌ر .....!
ژ من هه‌‌بوو
كو ئابورییا جیهانێ هه‌موو
ژ به‌ریكا(گیرفان) باڤێ من تێ‌ ده‌ر ......!
ژ خوه من دگۆت:
قه‌ی حه‌كیمێ لوقمانێ د چیڕۆكان ده،
شاگردێ پیركا من بوو .....!
هه‌ر كو مه‌زن د بووم
ڕامان مه‌زنتر دبوون
لێ مخابن
ده‌ردێن قه‌له‌و هاتن
ڕامانێن هوور و گر
ب هه‌ڤ‌ره‌
داقوتاندن .............!

.............‌ دیا جووان ............

2005/02/19

ئه‌ڤین


ده‌ڵێن:له‌گه‌ڵ یه‌كتر بوون،ڕۆژ له دووای ڕۆژ عه‌شق ده‌مرێ به‌ڵام له دوركه‌وتنه‌وه،زیندوو ده‌بێ......

2005/02/14

هه‌لبژارتن


PROVISIONAL RESULTS
Shia list: 48%
Kurdish parties: 26%
Iyad Allawi list: 14%
Others: 12%
Turnout: 58%
BBC

2005/02/11

Ji folklora kurdî


Tu çûyî,te ez hiştim
Li ber sî û sitara kevir hiştim
Germa havînê dijwar bû
Kevir heliya
Û ez
Di halê xwe de biriştim.

2005/02/05

حه‌مه‌ی مه‌وله‌وی


له گوندی شه‌ختانێ قوڵه ئاغایه‌ك له گه‌ڵ چه‌ند ئاغا و نۆكه‌ران له به‌ر ده‌ركه‌ی دیوه‌خانێ راوه‌ستاو بوون. ئه‌و ئاغایه ڕو له نۆكه‌ره‌كه‌ی ده‌كا و ده‌ڵێ مه‌سینه‌م( ئافتاوه ) بۆ پڕ كه و بۆم له مبالێ دانێ.هێنده‌ی پێ ناچێ نۆكه‌ره‌كه مه‌سینه ده‌باته مه‌بالێ و دێته‌وه و ده‌ڵێ: ئاغا ئاماده‌یه
ئاغا ده‌ڵێ: ئاوه‌كه‌ی كه له مه‌سینت كردۆ به‌شم ده‌كا؟
نۆكه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تێری بیكه‌ی به‌شت ناكا.

لـــــــــــــــــه: كوێستانی دڵ

2005/01/30

ژن


2005/01/24

گمایڵ


GMail
سه‌یری گمایڵه‌كه‌م كرد بۆ چوار پێنج كه‌س ده‌تووانم ده‌عوه‌ت بنێرم. ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێویستی به گمایڵ( GMail ) هه‌یه با بیڵێت بۆی بنێرم.

2005/01/18

لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان

ده‌نگدان


ئه‌مڕۆ چووم ناوم نووسی بۆ ده‌نگدان،خۆشیه‌كه‌ی لێره بوو كه بێجگه له پۆلیسه سوییدیه‌كان زۆربه‌ی كارمه‌ندانی كورد بوون.


2005/01/10

بـــــــــــــا


دوێنێ بایه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌ڵكرد.
ده‌ڵێن ئه‌مه له‌ ساڵی 1969 دا تا كو ‌ئێستا بای وا به‌هێز نه‌هاتییه.ده‌ڵێن له‌م ڕۆژانه به‌هێزتیش ده‌بێت جا كێ ده‌زانێ بوومه له‌رزه‌كه‌ی تسوومانی لێره‌ش رۆوی نه‌دات، دوعامان بۆ بكه‌ن.

2004/12/24

ســــــــه‌راب

ته‌واو دڵنیام قــــژم كه نوقمی به‌فری پیریی‌یه.....
له سایه‌ی تۆدا....
تاكه‌ تاڵێكی هه‌رگیز و هه‌رگیز ڕه‌ش نابێته‌وه
گه‌ر ڕه‌هێڵه‌ش بێ.. ده‌ستم ناگرێ بۆ ژێـــــر چه‌تره‌كه‌ت.
ژیله‌ی خه‌فه‌بووی دڵ به دیدارت... گه‌ش نابێته‌وه
ـــــــــ....ـــــــ
دوودڵ نیم له‌وه‌ی چاوی خه‌واڵوت ...
سوتوی سه‌ده‌ها شیعری سوتاوم بۆی نابێته‌ كل
ئه‌ترسی چاوت ئه‌شكی تێی بزێ و
به نمه‌ی سۆزت... ده‌شتی غه‌ریبیم پڕ بكه‌ی له گوڵ!
ـــــــــ....ـــــــ
ئه‌هاتمه لات...كه جگه‌ره‌م،دائه‌گیرسان....
په‌نجه‌ره‌ت ئه‌خسته سه‌ر پشت
وه‌ك پێم بڵێی.... هه‌وای ئه‌م ژووره منی كوشت
نه‌ك جگه‌ره... من دوكه‌ڵی سه‌دان دارستانی سوتاو......
سینه‌می كرد به مه‌نزڵی
گه‌رچی هه‌رگیز گوڵێكم نه‌سوتاندووه و
له‌ مه‌ستیشا....... نه‌م‌شكاندۆته‌وه‌ چڵی
بۆ په‌نجه‌ره ئه‌كه‌یته‌وه؟
كـــوا هه‌وای پاك؟
هه‌وای ده‌ره‌وه و ژووره‌وه....
پڕه له میكرۆبی سیل و بۆنی گۆڕ و دوكه‌ڵی خاك

''''''' م.عمر.عوسمان '''''''

2004/12/14

سوماڵی و کورد


ڕۆژا ئێك‌شه‌مبێ چووین بۆ تازیه‌كا هه‌ڤاله‌كێ كۆ ده‌یكا وی ئه‌مرێ خودێ كرد‌بی پشتی گوتنا خودێ
عه‌فی‌كه‌ت و جهێ وێ به‌هشت بیت مه‌ ژی وه‌كۆ داب و نه‌ریتێت ئایینی فاتحه‌ك بو خودێ ژێ رازیێ خواند و ئه‌م رونشتین،لڤێ ناڤبه‌ینێ كابرایه‌كێ سۆماڵی ده‌ست ئاڤێت ب عه‌ره‌بیا سۆماڵیانی چه‌ند گوتنێت پێغه‌مبه‌ری و ئایاتێت قورئانی كۆ ژ به‌ر كردبین خواندن، دیار بو كۆ كابرای سۆماڵی خوه‌دیێ تازیێ دنیاسیت و هات‌بو تازیێ دا كۆ ‌عه‌ره‌بیا خوه سه‌رف كه‌ت،دیار ببو ژ كوردا زێده‌تر كه‌س گوهێ خو ناده‌ت ئاخفتنێت وی چونكو چوار گه‌نجێت به داخه‌وه كورد ژی دگه‌ل هاتبوون كۆ كولاڤێت سپیێت حه‌جێ د سه‌ر دابوون و ڕهێت وان وه‌كۆ میێت بزنا، قژاڤژی و پیس ب رووێت واندا شۆر ببین.شه‌لوالێت كورت و سمبێلێت خو ژی كێم كربوون.لدیف هه‌ر ئاخفتنه‌كێ بارك‌الله،بارك‌الله وان گه‌نجا دچوو ئه‌سمانا.ب ڕاستی بۆ سۆماڵیا ژی دیار بوویه كۆ ب ئاسانی دكارن بچن ناڤ مێژكێ گه‌نجێت كورد و وان ب ئاسانی سه‌ردا ببن داكۆ سوباهی خۆ ب خه‌لكێ ڤه بپه‌قینن و كابراێ سۆماڵی ئه‌ڤ ڕاستییه بۆ دیار بوویه كۆ دكارن به‌س ب ڕێكه‌كێ زه‌ره‌رێ ل كوردا بده‌ن ئه‌و ژی بكارئینانا كوردا دژ به كوردان.
بۆ من ئه‌ڤ دیارده زۆر سه‌یر نینه ئه‌گه‌ر ببینم ل كوردستانی ماڵپه‌ڕه‌ك ب ناڤێ پیرۆزێ زاگرۆس بابه‌‌تێت سه‌یرتر ژ دیتنا ئه‌جنا به‌لاڤ دكه‌ت.بابه‌ته‌ك ژ وان بابه‌تێ كابرایه‌كێ یه بناڤێ عه‌نتیكه‌یێ سه‌ربه‌ست كوردستانی كۆ ئه‌و ژی بۆ خافلاندنا كوردایه،ڤی كابراێ به داخه‌وه كورد، شارێ هه‌له‌بچه ئینایه‌ ڕێزا شاره‌كێ پیسێ عێراقێ كۆ ب شارێ ئه‌‌شباح و سه‌ر‌برینا خه‌لكه‌كێ بێ گونه‌هـ هاتییه ناسین ئه‌و ژی فه‌للوجه‌یه.گوتنه‌كا كوردی یا هه‌ی دبێژیت: هندی قون بمینت ساخ سه‌ر دێ عه‌جێبییا بینیت!

2004/12/10

دیــــــــــــا جووان

گه‌لۆ چه‌وا
گول و سـتــری
ژ چه‌قه‌کێ تێنه‌ده‌ر؟!

2004/11/09

2004/09/30

ژن و پیاو

خۆشی ژیان لێره دایه كه هیچ پیاوێك له ژن حاڵی نابێ و هیچ ژنێک له پیاو.

2004/09/18

پڕسیار

ئه‌رێ پێتان خۆشه چی نووسه‌رێك یاخۆد چی هۆزانڤانێك (مردوو یان زیندوو) وێبڵاگ‌نووس ببوایه؟

2004/09/17

Moment lost in time

Table in the garden:
the moon is inspecting
the empty glass.

2004/09/13

هـــوزانوک

ڕه‌نگێن به‌رێ ژ بیرا من چوون!

2004/08/01

جیرانی ئاشوری

حه‌زم له گۆرانی عه‌ره‌بی نییه،جیرانێكی ئاشوریمان هه‌یه زۆر حه‌زی له گۆرانی عه‌ره‌بییه و به شه‌و و ڕۆژ گۆی لێده‌گرێ ئه‌ویش به ده‌نگێكی به‌رز،نازانم! مه‌گه‌ر له كه‌نیسه‌كانیش وه‌كو مزگه‌وته‌كانمان پێیان ده‌ڵێن: خورما بخۆن و گۆێ له گۆرانی و مه‌والی عه‌ره‌بی ڕاگرن!!؟؟

2004/07/18

Dilok

Çi bikim li dinyayê
Sebra min bê te nayê 




2004/06/17

محمد عمر عوسمان

وێستم مه‌ست بم و
له سه‌ر خۆشییا....
خه‌وی مناڵیم بگه‌ڕێته‌وه
وێستم بكه‌ومه به‌زم و گۆرانیی
نه‌مزانی ته‌م و هه‌وری زامی من....
له پێكی مه‌ی دا ناڕه‌وێته‌وه

.:.:.:.:.:.:.: م.ع.عوسمان .:.:.:.:.:.:.:

2004/05/24

مایكڵ مووڕ

جورج بۆشی ده‌ناسن،خێر و به‌ره‌كه‌تی زۆره،ئیشمان پێی نییه كه خێر و به‌ره‌كه‌ته‌كه‌‌ی بو كێ بوویه. مایكڵ مووڕیش ده‌ناسن،ده‌رهێنه‌ره‌كی سینه‌ماییه خه‌لكی ووڵاتێكه كه جه‌نابی بۆش سه‌ڕۆكایه‌تی ده‌كات،دۆر نییه ئه‌م مایكڵه له هه‌لبژارتنه‌كه‌ی كه بۆش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ده‌نگ به هه‌و دابێت، به‌ڵام ئه‌م ساله فیلمێكی دیكۆمێنتی له سه‌ر ڕوودانی 11 سێپته‌مبری دڕوست كردیه به ناوی فاره‌نهایت 11/9 دژ به بۆش كه گوایه له ووڵاتی بۆش رێگایان پێی نه‌دراوه فیلمه‌كه پێشان بدات و مایكڵ ناچار بوویه واز له هولیوود بێنێ و له فه‌ستیڤالی كان به‌شداری بكات و خه‌ڵاتی وه‌رگرێ،له به‌رسڤی پرسیارێك دا كه ڕای جه‌نابی بۆش له سه‌ر ئه‌م خه‌ڵاته ده‌بێ چی بێت؟ مایكڵ ووتی: هیواخوازم كه بۆش شانازی‌بكات به‌مه كه كه‌سێكی ئه‌مریكی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتیــه،هه‌رچه‌نده بڕوام نییه بۆش بزانێت فه‌ستیڤالـــی كـــان چییـــه!
ده‌زانن چی،ئه‌م مایكڵـــه به خۆشی نه‌یده‌زانی فه‌ستیڤالـــی كـــان چییه،فه‌قیره هه‌ر هولیوودی ده‌ناسێت به‌ڵام ئێستا به خێر و به‌ره‌كه‌تی بۆش، گێرفانی پڕه له یــــــــــورو و ئه‌م فه‌ستیڤاله‌ی ناسی.
دڵمان خۆش بوو كه ئه‌م ساڵه‌ش فیلمێك كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كورد بێت یان له ووڵاتێكی فه‌قیر ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرێ به‌ڵام مایكڵ گوی تێكرد،به‌م سیاسه‌ته ده‌ڵێن سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی!!!

2004/05/17

Şahiyêd germ


Bi hemû rengêd
êş û şahiya
gotina di neqşîne....
bîrhatinêet dûr tev dide
di hêstirêt gerimde
li tiştekê digere

,.,., AXÎN,.,.,

2004/05/10

ڕۆژی دایـــــــــک

وا بزانم دوێنێ ڕۆژی دایک بو و ئه‌ڤینـــا دایكێ پاكترین ئه‌ڤینه د دونیاێ دا،ئه‌م ڕۆژه له هه‌مو دایكه‌ك پیرۆز بیت.
ده‌ڵێن Sven Jaschan ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 18 ساڵ كه ڤایرۆسی ( Sasser ) ی دروست كرد،ئه‌م ڤایرۆسه‌ی وه‌كو پڕوگرامێكی ئه‌نتی‌ڤایرۆس بۆ دایكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی دروست كرد،به‌ڵام به چه‌ند هۆیه‌كی كه من نازانم چییه ئه‌م پڕۆگرامه خۆی گۆڕی به ڤایرۆسی ( Sasser ) ی ترسناك و زه‌ره‌ری زۆری گه‌یاند.هه‌مو كه‌س دایكی خۆش ئه‌وێ ئه‌مه‌ش جۆرێكی خۆشه‌ویستییه!

2004/05/06

ل گوندێ مه
خه‌لكێ زارۆكێن خوه
ژ به‌ر چاڤێن حه‌لیمێ
ڤه‌دشارتن.....
دگوتـــــــــــــــــــــــــــــــــــــن
چاڤێن حه‌لیمێ مرۆڤان دكوژن
خوه‌زی...
و سه‌د هه‌زار جارا خوه‌زی
ئه‌ز ب چاڤێن حه‌لیمێ
بمـــــــــــــــــــــــــــــــــراما
نه‌ب ده‌ردێ
غه‌ریبــــــــــــــــــــــــــیێ.
.................. دیـــــــــــــــــا جوان .................

2004/04/17

د گوهێ مندا بانگده و
سترانه‌كا زارۆكینیێ ژمــرا بێژه
گه‌له‌ك ژ مێژه من ده‌نگێ ته نه بهیستی‌یه....

2004/04/12

ده‌ترسم زۆریش ده‌ترسم نه‌ك له جیش المهدی یان القاعده یان ئاگری جه‌هه‌نده‌م ئه‌م شتانه ترسیان نییه،ترس ئه‌مه‌یه كه گوڵه‌گه‌نم گیان ناوم له لیستی به‌رده‌وامه‌كان ڕه‌ش بكات بۆیه ئێستا ده‌نووسم به‌ڵام زۆر كه‌م چونكه له ژوره‌كه‌ی خۆم نیم و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش هی خۆم نییه ،ئه‌م ژوره‌ی من لێم پڕه له ده‌نگوباس و مناقشه!
فــلوجه،مقتدی سه‌در.ده‌ڵێن خه‌ڵكی فه‌لوجه هه‌وار ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌مریكیه‌كان به فڕوكه‌ی جه‌نگی لێان دا‌یه،كه چی به خۆیان كه زۆربه‌یان فڕوكه‌وانی رژێمی به‌عس بوون، لێدانی گونده كورده‌كان به هه‌موو جۆره بومبێك ببو به گاڵته و پێكه‌نینیان.
نوێنه‌رێكی مقتدی سه‌در ده‌ڵێت با كورده‌كان چاوه‌ڕێ‌بن كاتی ئه‌وانیش دێ.
ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن 7كه‌س له سوپای ئه‌مریكی و 700 كه‌س له عێراقیه‌كان كوژران واته یه‌ك به سه‌د!!!!!

2004/03/21

نه‌ورۆزا وه پیرۆز بت.

2004/03/08




مامۆستا:كچێ بڵێ بزانم خوا مرۆڤی چۆن خوڵقاند؟
كچ:خوا یه‌كه‌م جار ئاده‌می دروست‌كرد.تۆزێ سه‌یری كرد و گووتی:وا بزانم له مه جوانتر و چاكتریش بتوانم بخوڵقێنم ئه‌مجار حــه‌وای خوڵقاند.

2004/03/06

If you really want to change your life,start immediately.
Osho

2004/03/02

هه‌ور ئه‌سوتێ.... هه‌نسك ئه‌دا.... شه‌ویش دره‌نگه.

2004/02/24


Çiya bilindin te nabînim
Gula destê kesê nastînim
Ezê herim xerîbiyê
Ditirsim te nebînim.

2004/02/20

قــــــــــــه‌د جێـــم نه‌هێڵـــــــــــن...

2004/02/15

ده‌ڵێن:له گه‌شتی پێغه‌مبه‌ر بو ئاسمانان(میعراج),فرشته‌ێك به پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت:خـوا دوو جار پێده‌كه‌نێ!
جارێك به كۆمه‌ڵێك كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه پله‌ی كه‌سێك به‌رز بكه‌نه‌وه و بۆیان ناكرێ و ئه‌و كه‌سه سوك و ره‌زیل ئه‌بێت.
جارێكیش به كۆمه‌ڵێكی‌تر كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه كه‌سێك سوك و بێ‌ئابڕو بكه‌نه‌وه به‌ڵام ناتوانن و ئه‌و كه‌سه به پله‌ی هه‌ره به‌رز ده‌گات.
له‌م بارودۆخه‌دا،پێموایه خوا دوو جاری‌تریش پێ ده‌كه‌نێ.
جارێك به كۆمه‌لێ كه خۆته‌قاندنه‌وه‌ به كارێكی دژ به ئیسلام ده‌زانن و جارێك به كۆمه‌لێك كه خۆته‌قاندنه‌وه به جیهاد و پاراستنی ئیسلام ده‌زانن.كه خوا ده‌بیستێ،قورئـان به‌ڵگه‌ی ئه‌م كومه‌ڵانه‌یه قــاقــای پێكه‌نینی ده‌گاته هه‌فت تابقی ئاسمانه‌وه .كاتێك كه ده‌زانـن كوردیش له نێو ئه‌م دوو كومه‌ڵه‌ن، له‌گه‌ڵ خوا پێغه‌مبه‌ریش پێده‌كه‌نێ.

2004/02/12

له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمانه‌وه
شه‌وقێ سه‌ركه‌ش
ئه‌مبا به‌ره‌و ناخی گوناه
كاره‌ساتێ شك ئه‌به‌ی
په‌نجه‌ی سووری منی پێوه‌ نه‌بێ؟
یان رێكه‌وتێ
تێخی دوو ده‌می ووشه‌ی من نه‌یگه‌ستبێ؟
دوو دڵ مه‌به‌!
له ژێر ئه‌م هه‌وری سپی و گومانا
زه‌مبیله‌كه‌ت پڕكه له زه‌رده‌خه‌نه و زه‌مبه‌ق
نه‌كا په‌نجه‌كانم
ببن به پلووسكی باران
وه‌ره گریێ رازێ بكه‌ینه‌وه
ژووره‌كه‌ی من
له به‌رژه‌وه‌ندی جیهان دایه
وه‌ره
با مه‌لی ئیمان
بمان با به‌ره‌و ناخی گومان.
جه‌میل مه‌فاخری

2004/02/04

وێنه‌ی گومانلێكراو


سه‌رچاوه سایتی سێ‌ئاشان

2004/02/01

ئاخ چ ڕۆژێكی شوم و ‌غه‌مناكـــه!..

2004/01/29

كاك شه‌ریف* پارچه ته‌نه‌كه‌یه‌ك ده‌باته لای وه‌ستایه‌كی ته‌نه‌كه‌ساز كه 40،50 كونی بۆ تێكا كه گۆیا كاری پێی ده‌بێ.له‌ پێش‌دا پێی ده‌ڵێ: ته‌واوی كونه‌كان به ‌یه‌ك ئه‌ندازه‌ بێ و هیچیان له هیچی گه‌وره‌تر نه‌بێ و هه‌مووی به قه‌ده‌ر یه‌كتری بن.وه‌ستاش ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه كاك شه‌ریف گوتبوی چل په‌نجا كونی بۆ تێده‌كا به‌ڵام هیچیان به یه‌ك ئه‌ندازه نابێ،كه كاك شه‌ریف چاوی به‌و كونانه ده‌كه‌رێ زۆر به توڕه‌یی ده‌ڵێ: خوا غه‌زه‌بت لێ گرێ،خۆ بزن له تۆ وه‌ستاتره ئه‌و به جارێك سه‌د پشكه‌ڵ ده‌كا هه‌موی به یه‌ك ئه‌ندازه،ئه‌تۆ بۆ كونه‌كانی ئه‌و ته‌نه‌كه‌یه كه پێش‌دا پێم گوتی هه‌مووی به‌یه‌ك ئه‌ندازه بێ،یه‌ك له یه‌كی گه‌وره‌تر و بچوكترن.

لـــه په‌ڕتوكی كوێستانــی دڵ
كاك شه‌ریف: یه‌كه‌ك له قسه‌خۆشه‌كانی شاری مه‌هاباد