بۆ پشتگری و هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌هاباد
به دوای جنایه‌تی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی چه‌کدار له شاری مه‌هاباد و كوشتنی كوڕێكی گه‌نجی مه‌هابادی ناسراو به شوانه قادری كه زۆر دڕندانه ئه‌شكه‌نجه درابوو، خه‌ڵكی مه‌هاباد ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به‌م كرده‌وه وه‌حشیانه بوونه‌وه كه له لایان هێزه‌كانی حكومه‌ت سه‌ركووت كران.
ئێمه ژماره‌یه‌ک وێبلاگنووس و تاكه‌كه‌س، به پێی ئه‌ركی مرۆڤانه‌ی خۆمان، به نووسین و ئیمزاكردنی ئه‌م نامه‌یه، پشتگری و هاوده‌نگی خۆمان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌هاباد ڕاده‌گه‌یه‌نین.
1 - ئێمه ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی شوانه به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و له سه‌ر داوامان بۆ گرتن و سزادانی تاوانبارانی ئه‌و جنایه‌ته، سوورین.
2 - ئێمه ده‌نگ هه‌ڵبڕین به شێوه‌یه‌كی ئارام و مه‌ده‌نی كه خه‌ڵکی مه‌هاباد به مانگرتنی گشتی و خۆپێشاندانی غه‌یره چه‌كدارانه، ڕه‌چاویان كرد، به مافی یاسایی ئه‌وان ده‌زانین و كاربه‌ده‌ستانی سه‌ركوتگه‌ر به به‌رپرسی ئه‌م جنایه‌ته ده‌بینین.
3 - داوای ئێمه ئازادی بێ مه‌رجی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا گیراون.
4 - داوای ئێمه ئه‌وه‌یه كه فه‌رمانداری مه‌هاباد له پله‌ی فه‌رمانداری مه‌هاباد نه‌مێنێت. هه‌ر وه‌ها ناوبراو، كه حه‌ره‌شه‌ی دووپات كردنه‌وه‌ی كوشتاره گشتییه‌كانی ساڵانی 1359 و 1360 كردووه و بووه به هۆی توڕه‌یی و ده‌نگ هه‌ڵبڕانی خه‌ڵكی شار، ده‌بێ جوابگۆ بێت.
5 - ئێمه ئه‌و جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد به پێی یاسا به مافی خۆیان ده‌زانین و ئاگادارین كه ناتوانن ئه‌م ئاسایی‌ترین مافه له ژێر ناوی "جیاییخوازی" سه‌ركووت كرێت.
6 - هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوامان له هه‌موو ڕێكخراوه و سازمانه سیاسییه كوردییه‌كان و غه‌یره كوردییه‌كان ئه‌وه‌یه كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی مه‌هاباد و گه‌لی كورد نه‌كه‌ن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ئایدۆلۆژیایی خۆیان. چاره‌نووسی گه‌لی كورد و گه‌لانی تری ئێران ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دێمۆكراتیک چاره‌سه‌ر بكرێت!
له كۆتاییدا، جارێكی تر، ڕێز له ناو و یادی شوانه قادری، لاوی مه‌هابادی، ده‌گرین و هاوده‌ردی و هاوده‌نگی خۆمان ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و هاورێكانی شوانه ده‌رده‌بڕین!
له سه‌ر ئیزنی کانی
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar