جورج بۆشی ده‌ناسن،خێر و به‌ره‌كه‌تی زۆره،ئیشمان پێی نییه كه خێر و به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی بو كێ بوویه. مایكڵ مووڕیش ده‌ناسن،ده‌رهێنه‌ره‌كی سینه‌ماییه خه‌لكی ووڵاتێكه كه جه‌نابی بۆش سه‌ڕۆكایه‌تی ده‌كات،دۆر نییه ئه‌م مایكڵه له هه‌لبژارتنه‌كه‌ی كه بۆش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ده‌نگ به هه‌و دابێت، به‌ڵام ئه‌م ساله فیلمێكی دیكۆمێنتی له سه‌ر ڕوودانی 11 سێپته‌مبری دڕوست كردیه به ناوی فاره‌نهایت 11/9 دژ به بۆش كه گوایه له ووڵاتی بۆش رێگایان پێی نه‌دراوه فیلمه‌كه پێشان بدات و مایكڵ ناچار بوویه واز له هولیوود بێنێ و له فه‌ستیڤالی كان به‌شداری بكات و خه‌ڵاتی وه‌رگرێ،له به‌رسڤی پرسیارێك دا كه ڕای جه‌نابی بۆش له سه‌ر ئه‌م خه‌ڵاته ده‌بێ چی بێت؟ مایكڵ ووتی: هیواخوازم كه بۆش شانازی‌بكات به‌مه كه كه‌سێكی ئه‌مریكی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتیــه،هه‌رچه‌نده بڕوام نییه بۆش بزانێت فه‌ستیڤالـــی كـــان چییـــه!
ده‌زانن چی،ئه‌م مایكڵـــه به خۆشی نه‌یده‌زانی فه‌ستیڤالـــی كـــان چییه،فه‌قیره هه‌ر هولیوودی ده‌ناسێت به‌ڵام ئێستا به خێر و به‌ره‌كه‌تی بۆش، گێرفانی پڕه له یــــــــــورو و ئه‌م فه‌ستیڤاله‌ی ناسی.
دڵمان خۆش بوو كه ئه‌م ساڵه‌ش فیلمێك كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كورد بێت یان له ووڵاتێكی فه‌قیر ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرێ به‌ڵام مایكڵ گوی تێكرد،به‌م سیاسه‌ته ده‌ڵێن سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی!!!
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar