2005/12/02

وێــــــنه‌ی سه‌یر




I - دڵــداری مێخ

II - پرۆفسۆری كومپیۆته‌ر

III - ده‌رمانــی ددان شۆریــن

IV - خۆزگه‌م بۆ خۆی
ئه‌رێ به‌ڕاست! به فارسی پێی ده‌ڵێن به‌سته‌نی، به توركی پێی ده‌ڵێن دۆندورمه، به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن مۆ‌‌‌ط ئه‌دی به‌ كوردی؟؟؟؟؟
V - خـــــوا و كۆمپیوته‌ر

2005/12/01

Dreamlines


نازانم چۆن بۆ كه ئه‌م لینــــــكه‌م دۆزیه‌وه، به ماڵپه‌ڕه كراك،مراكانه ده‌چوو! زۆڕ ساده له سه‌رێ نووسی‌بو ( به ئاره‌زوی خۆت ووشه‌یه‌ك بنووسه) هه‌رچه‌نده ئینگلیزیه‌كه‌م زۆر باش نییه به‌ڵام من وا تێگه‌یشتم.به هه‌رحاڵ په‌یڤی kurd م نووسی و دوكمه‌ی ( Submit )م داگرت،ناڵێم به‌رهه‌مه‌كه‌ی چی بۆ! خۆتان تاقی‌كه‌نه‌وه بزانن چۆنـــه.
وه‌كو من تێگه‌یشتم Dreamlines سیستێمێكه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له Java و PHP ساز‌كراوه. سكریپتێكی PHP به به‌كارئێنانی به‌شی لێگه‌ڕیانی وێنه له گۆگڵ ( Google image search ) هه‌موو وێنه‌كانی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌و ووشه‌یه كۆ ده‌كاتن و دوو ده‌ستی پێشكێش به پرۆگرامی Java ده‌كات ئه‌ویش به ئاره‌زوی خۆی تێكه‌ڵ پێكه‌ڵیان ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری پێشكێش به ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كات.
وا بزانم زۆڕبه‌تان پڕۆگرامی Java تان هه‌یه ئه‌گه‌ر نیتانه بڕۆن بۆ ئێـــــــــــــره و بێنن، چونكه پێویستیتان پێی ده‌بێت!

2005/11/19

Sor e çaroka serê min

گـــــه‌هــــا من!
گـــــه‌هــــا من! ئه‌و خــه‌م شیره‌تێن ڤه‌هاندی.
ژ هه‌ناسه‌کا کویر دفڕی،
گـــــه‌هــــا من!
ئه‌و کالۆخکێ ب ده‌ربێنکێ
سۆڕ و ڕه‌ش بـــــــــادای،
ژ داڤێت دینه‌ڕۆژێت من د هه‌ڕکـــــی،
گـــــه‌هــــا من! ئه‌و سڵاڤێت شرین‌گه‌زۆ،
چ بکه‌م؟
سۆز ددم گه‌ردونا خوه
هێــــــــدی هێــدی ب ته‌حسم،
ژ وێ پێلا نیڤ هه‌لوه‌شیای
باسکێت خوه درێژ بکم و فێری وه‌ستیکێ بکم.
لگه‌ل طاووسێن کیڤی
سۆز ددم ب زه‌مه‌رۆدا هه‌ر دوو چاڤێن خوه
گه‌ر شین ببم جاره‌ک دن
ل باغێ مریم‌ العزراء
ببم بویکه‌ک ژ که‌ڤۆکا سپیتـــر،
ل قوچالکێن دێرا، مه‌هـــرا مه‌خینــــا ببڕم.
چ بکه‌م؟
ته ده‌ستێن خوه دانی سه‌ر،
ئه‌و عاشقبه‌ندا د گه‌رده‌نـــــا من‌دا.
سی‌هـ و حه‌فت موریێن فه‌یرۆزی،
ڕیز ب ڕیز
د گه‌رده‌نـــا مــن‌دا
شیـن بۆنـــــــه،
دوو جان بۆنــــه هندی دکێشـم،
د به‌زیـــنم،
ل گه‌ل ئاسوێن خه‌ونـــــا من هه‌و ددن
نالینێ ژ ڕۆژا من دکێشن...

س.ه‌.ل.و.ا.گ.و.ل.ی

2005/11/12

ڕه‌نگاوڕه‌نگ



به ئه‌مه ده‌ڵێــــن رێكلام! ئه‌گه‌ر موسوڵمانی به چاوی ئاوی زه‌مزه‌م سه‌یری بكه‌! با گوناحمان لۆ دروست نه‌بێ!
تۆ خوا مه‌ترسن! پێش ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌م فڵاشه جووانه بكه‌ن، ده‌نگی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان تۆزێ به‌رز كه‌ن.
تــــڕڕڕڕی ڤیدیویــــی

2005/11/11

فۆتۆبڵوگی تـــه‌وار

فۆتۆبڵوگی تـــه‌وار
وێنــه‌کانی وه‌کو نووسینه‌کانی ئه‌و،پڕ مانا و جووانن.پیرۆزه....

2005/11/09

ع.په‌شێو

کـــێ ده‌ڵــــێ له‌و به‌هشتا
به‌هشتۆکه‌یه‌ک ده‌بـــــــــو
هـه‌ر من و تـۆی تێدا بــێ؟

.... پ . ه . ش . ێ . و ....

2005/10/18

دێـمــــێ نازک

چــاڤـێن مـن خورتـیــــێ ل دێمــــــێ ته‌یـــێ نازک دکه‌ن!

2005/09/02

ڕه‌نگه بۆ چێکردنی ماڵپه‌ڕ به كۆده‌كانی HTML به هه‌زاران پڕۆگرامی تایبه‌ت هه‌بێت به‌ڵام ئـــه‌م ماڵپه‌ره یا خۆد (HTML Editor) تشتێکــی‌تره . سه‌یری بکه‌ن بزانن چۆنــه ! پشتیبانی له یۆنکێدیش ده‌کات .

2005/09/01

تریفه دوسکی

مــن دڤێت بزانم ئـــه‌ز د هزرا ته‌دا چیــمه؟

2005/08/08

Daweta Çiya

Çiya yê diken dawetê
Da roj ronahiyê bidetê
Ho gelo gelê mino
Heta kengî girya me bê?
Da destê hev bigrîn da ko ava keyn dewletê...
Bira bax ne guldan e
Keko war jî ne zîndan e
mirov û azadî....
Kengî wellat gulistan e?




2005/08/06

ئێمه‌ی بلاگنووسانی کورد، وه‌ک نیشانه‌ی هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی هاونیشتمانییه‌کانمان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ی گه‌لاوێژ، هاوكات ده‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی شاره‌كانی كوردستان ، ناوی بلاگه‌كانمان ده‌گۆڕین بۆ (بژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان).
داخوازییه‌كانیشمان ئه‌وانه‌ن:‌
- ئازادیی بێمه‌رجی ئه‌وانه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستاندا به‌ندكراون.
- ناساندن و دادگاییكردنی تاوانباران.
- چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان، كه تاوانبارانی سه‌ره‌كیی نائارامی و سه‌ركووتكردنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستانن.
-به‌ ره‌سمی داوای لێبوردنكردن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه‌، له خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووه‌‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵیی خه‌ڵكی بێتاوان.- وه‌بیر هه‌موولایه‌کیشی دێنینه‌وه ، كه خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، نابێ به‌ هیچ بیانوویه‌که‌وه‌ سه‌رکوتبکرێ ، ده‌نگ هه‌ڵبرین و مانگرتنیش، مافی یاساییی هه‌ر مرۆڤێكه!.!

2005/07/21

مه‌هاباد

بۆ پشتگری و هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكی مه‌هاباد


به دوای جنایه‌تی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی چه‌کدار له شاری مه‌هاباد و كوشتنی كوڕێكی گه‌نجی مه‌هابادی ناسراو به شوانه قادری كه زۆر دڕندانه ئه‌شكه‌نجه درابوو، خه‌ڵكی مه‌هاباد ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به‌م كرده‌وه وه‌حشیانه بوونه‌وه كه له لایان هێزه‌كانی حكومه‌ت سه‌ركووت كران.

ئێمه ژماره‌یه‌ک وێبلاگنووس و تاكه‌كه‌س، به پێی ئه‌ركی مرۆڤانه‌ی خۆمان، به نووسین و ئیمزاكردنی ئه‌م نامه‌یه، پشتگری و هاوده‌نگی خۆمان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌هاباد ڕاده‌گه‌یه‌نین.

1 - ئێمه ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی شوانه به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و له سه‌ر داوامان بۆ گرتن و سزادانی تاوانبارانی ئه‌و جنایه‌ته، سوورین.

2 - ئێمه ده‌نگ هه‌ڵبڕین به شێوه‌یه‌كی ئارام و مه‌ده‌نی كه خه‌ڵکی مه‌هاباد به مانگرتنی گشتی و خۆپێشاندانی غه‌یره چه‌كدارانه، ڕه‌چاویان كرد، به مافی یاسایی ئه‌وان ده‌زانین و كاربه‌ده‌ستانی سه‌ركوتگه‌ر به به‌رپرسی ئه‌م جنایه‌ته ده‌بینین.

3 - داوای ئێمه ئازادی بێ مه‌رجی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌‌م چه‌ند رۆژه‌دا گیراون.

4 - داوای ئێمه ئه‌وه‌یه كه فه‌رمانداری مه‌هاباد له پله‌ی فه‌رمانداری مه‌هاباد نه‌مێنێت. هه‌ر وه‌ها ناوبراو، كه حه‌ره‌شه‌‌ی دووپات كردنه‌وه‌ی كوشتاره گشتییه‌كانی ساڵانی 1359 و 1360 كردووه و بووه به هۆی توڕه‌یی و ده‌نگ هه‌ڵبڕانی خه‌ڵكی شار، ده‌بێ جوابگۆ بێت.

5 - ئێمه ئه‌و جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد به پێی یاسا به مافی خۆیان ده‌زانین و ئاگادارین كه ناتوانن ئه‌م ئاساییترین مافه له ژێر ناوی "جیاییخوازی" سه‌ركووت كرێت.

6 - هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوامان له هه‌موو ڕێكخراوه و سازمانه سیاسییه كوردییه‌كان و غه‌یره كوردییه‌كان ئه‌وه‌یه كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی مه‌هاباد و گه‌لی كورد نه‌كه‌ن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ئایدۆلۆژیایی خۆیان. چاره‌نووسی گه‌لی كورد و گه‌لانی تری ئێران ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دێمۆكراتیک چاره‌سه‌ر بكرێت!

له كۆتاییدا، جارێكی تر، ڕێز له ناو و یادی شوانه قادری، لاوی مه‌هابادی، ده‌گرین و هاوده‌ردی و هاوده‌نگی خۆمان ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و هاورێكانی شوانه ده‌رده‌بڕین!

له سه‌ر ئیزنی کانی

2005/07/04

یــــــاری


ڕوناهی ..
هه‌ر دوو ده‌مژمێرا ..
ب برینا خۆ ..
یا یارییان ب مه دكه‌ت
گــــــــه‌رمه ..
...................... ب . مزویری