2003/01/09

ل جه‌م هه‌ڤاله‌كێ،په‌رتوكا "چێشتی مجێور" یا «مام هه‌ژار»ی پێش چاڤێت من كه‌ت،به‌ری نوكه من هنده‌ك ژێ خواند بی.ل جهه‌كێ سه‌رهاتییه‌كێ خوش ڤه‌دگێرت....
« رۆژێك له سابڵاغ له سه‌ر تاته‌كانی مزگه‌وتی "شاده‌روێش" له لای مه‌لا مارفی كۆكی دانیشتبوم و داوای شیعری تازه‌ییم ده‌كرد كه له به‌ری كه‌م.چونكه هه‌موشیعر‌ه‌كانیم له‌به‌ر بو،وه‌ك دابی عه‌ره‌بی پێشو من ببومه راویه‌ی مه‌لا مارف.به مینگه و سه‌رخوراندنه‌وه گوتم:
ـ مامۆستا،من شیعرێكم گوتوه‌،بۆتی ده‌خوێنمه‌وه،تكایه له‌به‌ر خاتری‌ من مه‌فه‌رمو باشه،ئه‌گه‌ر پێت باش نه‌بو، پێم بڵێ.
پێكه‌نی،گوتی:شیعریش،ئه‌و سنعاته ره‌زیله،خاتر و ماتری ده‌وێ؟! د‌ه‌ی بزانم.
شیعره هه‌ره باشه‌كه‌م كه جوابنامه‌كه بو،بۆ خوێنده‌وه.كه‌لێ بومه‌وه گوتی:
ـ رۆڵه‌م،ئه‌مه میعریش نه‌بو،زۆر منداڵانه‌یه،هه‌ر ئێستا بیدرێنه و خۆتی لێ نامۆ كه.
شیعرم دڕاند و فڕێم دا.پاش تاوێك گوتی:راستی بڵێ هه‌موی هی خۆت بون یا له خه‌ڵكیشت دزی بو؟گوتم:هه‌موی هی خۆم بون.
گوتی:ئه‌گه‌ر راست بكه‌ی،دو به‌یتیان شاعیرانه و رێك و پێك بون.ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وانه بڵێی،به هومێدم رۆژێك وه‌ك خۆم له برسان بمری!



Inga kommentarer: