2006/06/15
World Cup
مه‌كسیك سێ به یه‌ك له ئێرانی برد. تۆ خوا حه‌یف نییه ئــه‌م مه‌كسیكه ناسكه له ئێران نه‌یباته‌وه!
حه‌قی خوا نه‌بوو كه ژاپۆن و ئه‌مریكا بدوڕێنن، حه‌یف،حه‌یف چی بكه‌ین خۆ هه‌موو تشتی خـــــڕ تۆپ نییه!
ده‌ڵێن: فوتبۆڵ پڕسیارێك نیـــــــه كه سه‌باره‌ت به ژیان یا خۆد مردن بێت، فوتبۆڵ زۆڕ گرنگتره له‌م تشتانه!
ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر پیاوێك سه‌یری فوتبۆڵ بكات و له‌و كاته خێزانه‌كه‌ی به بیر بێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی خێزانه‌كه‌ی خۆش ده‌وێ !

2006/06/14
Hozan
ده‌ڵێن شێعر ئیلهامه! ئه‌مڕۆ ئه‌م پارچه ئیلهامهم بۆ هات.
مه‌له‌كردن حه‌لاله به‌م حیجابه جوانهکــــــهت
گۆڵـــــــــهكهم ، خێزانـــهكــــهم ، بـــــــاوانهكهم
مه‌له‌كردن حه‌لاله به‌م حیجابه جوانهکــــــهت
گۆڵـــــــــهكهم ، خێزانـــهكــــهم ، بـــــــاوانهكهم
2006/06/11
مــــه‌لا
دیاره ئه‌م مه‌لایانه خێیان زۆڕه بۆیه خێی خۆیان له هه‌موو گرارێک ده‌كه‌ن ئــه‌م مه‌لایه خێی خۆی له گراری مۆندیاڵی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ده‌ڵێت: بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌یری ئه‌م مۆندیاڵه ده‌كه‌ن با ئاگایان له خۆ بێت، له ڕۆژی قیامه‌ت لاپه‌ڕه‌كه‌یان ده‌كرێته‌وه و .....
2006/06/09
Frankrike
به‌ڕازیل لێ بچێته‌ده‌رێ من حه‌زم له هه‌لبژاده‌ی فره‌نسایه چونكه هه‌لبژارده‌یه‌كی دژه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستییه و یاریزانانی سه‌دا نوههت ، ڕه‌ش پێستن !
هیچ حه‌زم له سوید نییه، نه یاریه‌كه‌ی جووانه ، نه پولیسهكهیان ڕێگه به ماڵپه‌ڕی the pirate bay ده‌دات به ڕۆژی ڕۆناك دزی بكات!
زۆرم پێی خۆشه ئێران هه‌موو یاریه‌كانی بدوڕێنێ با ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مهڵێت به دوعای من و ئیمام زه‌مانه‌كه‌ی و یارمه‌تی ئیمام حوسه‌ین و یانزده یاریزانیتر ببورن یانزده ئیمامیتر، ئێران بردی!
خوا بكات ئیتاڵیا هه‌ر زۆ بگه‌ڕێت بۆ ڕۆما، باوه‌رتان هه‌بێ ئه‌م گه‌نجانه هێڕ ده‌بن ئه‌گه‌ر ئیتاڵیا كاسه‌كه‌ی بیباته‌وه !
له مۆندیالی پێشوو هه‌لبژارده‌ی عه‌ره‌بستان وایان زانیبۆ كه خواردنی گۆڵی زۆڕتر نرخی نه‌فت زیاد ده‌كات، نازانم ئه‌م ساڵه چۆن ده‌بێ !
پێرێ له كه‌ناڵی العربیه یاریزانێكی كۆنی سعودیه ده‌یووت: گروپی ئه‌وان گروپێكی عه‌ره‌بییه، هه‌ر پێشكێشكهری العربیه لێی حاڵی نه‌ده‌بوو و چه‌ندین جار پێی ووت : اشلون یعنی ( واته چۆن ) ؟
ئه‌ویش به فه‌خ فه‌خه عهگالهكهی لادا و له ووڵام دا ووتی: سعودیه ، تۆنس ، ئیسپانیا كه ئه‌ویش ئه‌ندلوسی عه‌ره‌بیه!!!

2006/06/07
2006/06/06
2006/06/04
2006/06/03
2006/03/28
2006/03/21
2006/03/10
2006/02/25
2006/02/21
Gunder Norell
نیگارکێشی سوییدی به ناوی Gunder Norell تابڵۆیه‌کی سێکسی یوران پهرشۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی سوییدی کردیه و له پێشانگایه‌ک له ستۆکهوڵم به‌شدار بوویه . تا کۆ ئێستا بیست و پێنج هه‌زار کرۆنیان پێیداون!
Gunder Norell ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر یوران په‌رشۆن نه‌بووایه من ئه‌م تابڵۆیه‌م دروست نه‌ده‌کرد بوویه یورانم خۆش ئه‌وێ،پاره‌که‌ش وه‌کو هاوکاریه‌ک بۆ بێ خانووانی ستۆکهوڵمه.
سهرچــــــــاوه
شوکری خــوا ئه‌م نیگارکێشه ئاگای له به‌زم و ڕه‌زمی کاریکاتهرکێشانی دانمارکی نه‌بوویه ئه‌گه‌ر نــــــه سویدیان ئاگر تێبه‌رده‌دا.
2006/02/20
2006/02/09
2006/02/08
لــــــه غوربهتــــــــــــما

ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر ئه‌كه‌وێته‌وه..
دڵـــم به‌فر بوو..نیگام زه‌رده‌په‌ڕ
تلیاك به خوێنم نائاشنــا بوو..
نه ئه‌شكی گه‌رم..نه كسپه‌ی جگه‌ر
ببم به سۆفی و له سهرایهكــــــدا..
خه‌و به ڕوخساری خواوه ببینم؟
ئاخۆ له نووریا ئهمشارێتهوه..
گوێ ڕائه‌دێرێ بۆ سه‌دای شینــــم؟
ببمه راهیب و له ناو دێرێكدا..
له‌گه‌ڵ لێدان و زرنگه‌ی زه‌نگا
شێوه‌ن كه‌م به سه‌ر ڕه‌شپۆشه‌ی خۆم
و په‌یكه‌ری
عیسای مات و بێدهنگــــــــــــــــــــــــا
ئه‌ی له كه‌نیسه‌ی سۆز و ئهسرینما..
راهیبه‌یه‌كی چاوكاڵـــی ڕه‌شپۆش
یه‌ك یه‌ك مۆمه‌كان دائه‌گیرسێنێ
و دڵی ته‌زیوی من
ئهگرێــــــتهوه كـــــــــــــــــــــــــۆش؟
م.عمـــر.ع.و.س.م.ا.ن
2006/02/02
2006/01/28
Prenumerera på:
Inlägg (Atom)