ده‌ترسم زۆریش ده‌ترسم نه‌ك له جیش المهدی یان القاعده یان ئاگری جه‌هه‌نده‌م ئه‌م شتانه ترسیان نییه،ترس ئه‌مه‌یه كه گوڵه‌گه‌نم گیان ناوم له لیستی به‌رده‌وامه‌كان ڕه‌ش بكات بۆیه ئێستا ده‌نووسم به‌ڵام زۆر كه‌م چونكه له ژوره‌كه‌ی خۆم نیم و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش هی خۆم نییه ،ئه‌م ژوره‌ی من لێم پڕه له ده‌نگوباس و مناقشه!
فــلوجه،مقتدی سه‌در.ده‌ڵێن خه‌ڵكی فه‌لوجه هه‌وار ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌مریكیه‌كان به فڕوكهی جه‌نگی لێان دایه،كه چی به خۆیان كه زۆربه‌یان فڕوكهوانی رژێمی به‌عس بوون، لێدانی گونده كورده‌كان به هه‌موو جۆره بومبێك ببو به گاڵته و پێكه‌نینیان.
نوێنه‌رێكی مقتدی سه‌در ده‌ڵێت با كورده‌كان چاوه‌ڕێبن كاتی ئه‌وانیش دێ.
ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن 7كه‌س له سوپای ئه‌مریكی و 700 كه‌س له عێراقیه‌كان كوژران واته یه‌ك به سه‌د!!!!!
2004/04/12
2004/03/21
2004/03/08
2004/03/02
2004/02/24
2004/02/20
2004/02/15
ده‌ڵێن:له گه‌شتی پێغه‌مبه‌ر بو ئاسمانان(میعراج),فرشتهێك به پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت:خـوا دوو جار پێده‌كه‌نێ!
جارێك به كۆمه‌ڵێك كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه پله‌ی كه‌سێك به‌رز بكه‌نه‌وه و بۆیان ناكرێ و ئه‌و كه‌سه سوك و ره‌زیل ئه‌بێت.
جارێكیش به كۆمهڵێكیتر كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه كه‌سێك سوك و بێئابڕو بكه‌نه‌وه به‌ڵام ناتوانن و ئه‌و كه‌سه به پله‌ی هه‌ره به‌رز ده‌گات.
له‌م بارودۆخه‌دا،پێموایه خوا دوو جاریتریش پێ ده‌كه‌نێ.
جارێك به كۆمه‌لێ كه خۆته‌قاندنه‌وه به كارێكی دژ به ئیسلام ده‌زانن و جارێك به كۆمه‌لێك كه خۆته‌قاندنه‌وه به جیهاد و پاراستنی ئیسلام ده‌زانن.كه خوا ده‌بیستێ،قورئـان به‌ڵگه‌ی ئه‌م كومهڵانهیه قــاقــای پێكه‌نینی ده‌گاته هه‌فت تابقی ئاسمانه‌وه .كاتێك كه ده‌زانـن كوردیش له نێو ئه‌م دوو كومهڵهن، له‌گه‌ڵ خوا پێغه‌مبه‌ریش پێده‌كه‌نێ.

2004/02/12
له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمانه‌وه
شه‌وقێ سه‌ركه‌ش
ئه‌مبا به‌ره‌و ناخی گوناه
كاره‌ساتێ شك ئه‌به‌ی
په‌نجه‌ی سووری منی پێوه نه‌بێ؟
یان رێكهوتێ
تێخی دوو ده‌می ووشه‌ی من نهیگهستبێ؟
دوو دڵ مه‌به!
له ژێر ئه‌م هه‌وری سپی و گومانا
زهمبیلهكهت پڕكه له زه‌رده‌خه‌نه و زه‌مبه‌ق
نه‌كا په‌نجه‌كانم
ببن به پلووسكی باران
وه‌ره گریێ رازێ بكه‌ینه‌وه
ژووره‌كه‌ی من
له به‌رژه‌وه‌ندی جیهان دایه
وه‌ره
با مه‌لی ئیمان
بمان با به‌ره‌و ناخی گومان.
شه‌وقێ سه‌ركه‌ش
ئه‌مبا به‌ره‌و ناخی گوناه
كاره‌ساتێ شك ئه‌به‌ی
په‌نجه‌ی سووری منی پێوه نه‌بێ؟
یان رێكهوتێ
تێخی دوو ده‌می ووشه‌ی من نهیگهستبێ؟
دوو دڵ مه‌به!
له ژێر ئه‌م هه‌وری سپی و گومانا
زهمبیلهكهت پڕكه له زه‌رده‌خه‌نه و زه‌مبه‌ق
نه‌كا په‌نجه‌كانم
ببن به پلووسكی باران
وه‌ره گریێ رازێ بكه‌ینه‌وه
ژووره‌كه‌ی من
له به‌رژه‌وه‌ندی جیهان دایه
وه‌ره
با مه‌لی ئیمان
بمان با به‌ره‌و ناخی گومان.
جه‌میل مه‌فاخری
2004/02/04
2004/02/01
2004/01/29
كاك شه‌ریف* پارچه ته‌نه‌كه‌یه‌ك ده‌باته لای وه‌ستایه‌كی تهنهكهساز كه 40،50 كونی بۆ تێكا كه گۆیا كاری پێی ده‌بێ.له پێشدا پێی ده‌ڵێ: ته‌واوی كونهكان به یه‌ك ئه‌ندازه بێ و هیچیان له هیچی گه‌وره‌تر نه‌بێ و هه‌مووی به قه‌ده‌ر یه‌كتری بن.وه‌ستاش ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه كاك شه‌ریف گوتبوی چل په‌نجا كونی بۆ تێده‌كا به‌ڵام هیچیان به یه‌ك ئه‌ندازه نابێ،كه كاك شه‌ریف چاوی به‌و كونانه دهكهرێ زۆر به توڕه‌یی ده‌ڵێ: خوا غه‌زه‌بت لێ گرێ،خۆ بزن له تۆ وهستاتره ئه‌و به جارێك سه‌د پشكهڵ ده‌كا هه‌موی به یه‌ك ئه‌ندازه،ئه‌تۆ بۆ كونه‌كانی ئه‌و ته‌نه‌كه‌یه كه پێشدا پێم گوتی هه‌مووی به‌یه‌ك ئه‌ندازه بێ،یه‌ك له یه‌كی گه‌وره‌تر و بچوكترن.
لـــه په‌ڕتوكی كوێستانــی دڵ
كاك شه‌ریف: یه‌كه‌ك له قسه‌خۆشه‌كانی شاری مه‌هاباد
لـــه په‌ڕتوكی كوێستانــی دڵ
كاك شه‌ریف: یه‌كه‌ك له قسه‌خۆشه‌كانی شاری مه‌هاباد
2004/01/18
ژن: ئه‌رێ زۆر شه‌یدای منی؟
پیاو: ئا زۆر
ژن: یانی چه‌ند؟
پیاو: به قه‌د ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانه‌وه.
ژن: ئه‌و ئاسمانه‌ی من ده‌بێنم نهساوه و ئه‌ستێره‌كانی دیار نییه.
پیاو: به قه‌د دڵوپهكانی بارانه‌وه.
ژن: باران! خۆ ئه‌مه چه‌ند ڕۆژه باران نه‌باریوه.
پیاو: به قه‌د قه‌شه‌نگی گوڵه‌كانه‌وه.
ژن: خۆ ئێستا پاییزه و گوڵه‌كان سیس و ژاكاون.
پیاو: زانیم،به قه‌د تۆ كه تۆ منت خۆش ئه‌وێ.
ژن: كه وا بێ تۆ هیچ،منت خۆش ناوێ!

2004/01/16
2003/12/24
2003/12/22
2003/12/21
Prenumerera på:
Inlägg (Atom)